یه‌به‌شه هێرشه‌كه‌ی داعشی تێك‌شكاند
شه‌وی ڕابردوو چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری شه‌نگال، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌به‌شه وه‌ڵامێكی تووندیان دایه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
شه‌وی ڕابردوو چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ری شه‌نگال، به‌ڵام هێزه‌كانی یه‌به‌شه وه‌ڵامێكی تووندیان دایه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
كاتژمێر ١٢ی شه‌وی ڕابردوو له گوندی حهلووش-ی ناوچه‌ی مهدیبانی سه‌ر به شاری شه‌نگال چه‌ته‌كانی داعش هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه. یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) وه‌ڵامێكی تووندیان دایه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
ماوه‌ی پێشوو چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كردبوویه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی به‌عاج، ته‌له‌عفه‌ر، ڕه‌بیعه، كه‌ركووك، دیاله و مووسڵ. له‌به‌رئه‌وه هێزه‌كانی یه‌به‌شه ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته‌یان بۆ هه‌موو هێرشێك كردبوو. كاتژمێر ١٢ی شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی یه‌به‌شه له ده‌وروبه‌ری گوندی حهلووس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌دیبان هه‌ستیان به جموجۆڵی چه‌ته‌كانی داعش كرد و كه‌مینیان بۆ دانان.
دواتر له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌به‌شه و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ ڕوویدا و تا كاتژمێر ٤ی به‌یانی به‌چڕی به‌رده‌وام بوو. دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌به‌شه له هه‌موو لایه‌كه‌وه له داعشیان دا، چه‌ته‌كان ناچار بوون ڕابكه‌ن.
داعش جاری دووه‌م كاتژمێر ٥:٥٠ ویستیان به ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش بكه‌ن. ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كان بوویه‌وه ئامانجی شه‌ڕڤانان. كاتێك یه‌به‌شه ویستی ئۆتۆمبێله‌كه كۆنتڕۆڵ بكات، هه‌ستی به‌وه كرد ئۆتۆمبێله‌كه بۆمبڕێژكراوه. به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بگاته ئامانج، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قێنرایه‌وه. شه‌ڕه‌كه تا كاتژمێر ٧ی به‌یانی به‌رده‌وام بوو.
دوای پێكدادانه‌كه، هێزه‌كانی یه‌به‌شه و هێزه عێراقییه‌كان به‌هاوبه‌شی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد له گونده‌كانی ناوچه‌كه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه و به‌رفره‌وانتر ده‌بێت. هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن به‌دوای ٣ ئۆتۆمبێله‌كه بۆمبڕێژكراوهكهدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌گشتی له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی یه‌به‌شه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌گه‌یشتووه. ده‌رباره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی داعش هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه.
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌به‌شه و هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه. دوای كۆتاییهاتنی، ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كرێته‌وه.
s.m