هەپەگە: لە شاخی ئامێدی داگیرکەرێک سزا درا
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "لە هەرێمی زاپ، داگیرکەرێک بە هۆی ئۆپەراسیۆنی نیشانشکێنەکانەوە سزا دراوە و کامێرایەکی چاودێرییش تێکشکێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "لە هەرێمی زاپ، داگیرکەرێک بە هۆی ئۆپەراسیۆنی نیشانشکێنەکانەوە سزا دراوە و کامێرایەکی چاودێرییش تێکشکێندرا.
و کامێرایەکی چاودێرییش تێکشکێندرا.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) وەهایە:
سەرجەم زانیارییەکان لەسەر ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیل لەبەشی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٢ی نیسان سەعات ٠٨:٤٧ و ٠٨:٤٥ لە هەرێمی شەهید دەلیل، ئۆپەراسیۆنێکی نیشانشکێنی دژی داگیرکەران و سیستەمی کامێرای چاودێری داگیرکەران لە هەرێمەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا و ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری تێکشکێندران.
لە ٢٣ی نیسان سەعات ٠٨:٥٠ و ٠٨:٥٥ سیستەمی کامێرای چاودێری لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە ئۆپەراسیۆنێکی نیشانشکێنی کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری تێکشکێندرا.
لە ٢٢ی نیسان سەعات١٤:٣٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی داگیرکەران کەوتنە جوڵە و بەنیازی دانانی کامێرای چاودێری بوون، کە بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی چالاکیی ئەنجامدرا و هێزەکانمان پیلانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
٢١، ٢٢و٢٣ نیسان لە هەرێمەکانی مەتینا، شێلازە، دەرگەلێ، بێشیلی، شاخی مەتینا ٨ جار بوردومان کرا. لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ و شاخی بەهار وشاخی جودی ٣ جار. لە خاکورک مەیدانی سنینێ ٢ جار بەگشتی ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
لە ٢١ی نیسان لە هەرێمی مەتینا گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.