لە عەفرین وعەزاز٧سەربازوچەتەی سوپای تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین( HRE) ڕایگەیاند کە لەعەفرین وعەزاز لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامداوە و لەوچالاکییەدا ٧داگیرکەرکوژراون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند کە عەفرین و دەورووبەری لە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی سەربە تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانیکردووە کە هێرشەکانیان لەدژی داگیرکەران بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

"ڕۆژی ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردان لە گوندی عەبلا-ی سەربە عەزاز لەدژی گروپە چەتەکانی ئەحراری شام چالاکی ئەنجامدرا.لەوچالاکییەدا چەتەیەک بەناوی محەمەد ئەل خەتیب کوژرا و٣چەتەی تریش برینداربوون.

ڕۆژی ٩ی حوزەیران لەگوندی مەریەمێن-ی ناوچەی شەرای عەفرین هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک،چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢سەربازی تورک کوژران و ٥سەربازی تریش برینداربوون.

هەر لەوناوچەیەدا تەنکەرێکی سووتەمەنی داگیرکەران کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ئەو تەنکەرە تێکشکا. بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

لە هەمان ڕۆژدا و لە گوندی ڤێڵات قادێ-ی ناوچەی شەرای عەفرین لەدژی گروپێک لەچەتەکانی بەرەی شامییە چالاکی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤چەتە کوژران و ٣چەتەی تریش برینداربوون.

لە ئەنجامی ئەوچالاکییانەدا بەگشتی ٧سەربازی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی کوژران و ١٠ داگیرکەری تریش برینداربوون."

ک-ش