دیجلە موفتوۆغلو: لێگەڕیینمان بۆ ڕاستییەکان بەردەوام دەبێت

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فرات (دەفەگە) دیجلە موفتوۆغلو سەرنجی خستە سەر ئامادەکارییەکانی شەڕیی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و وتی: "ئەوەی ئاستی ڕاستەقینەیی شەڕەکان ئاشکرادەکات چاپەمەنی ئازادە. بۆیە هەوڵی بێدەنگ کردنی دەدرێت."

هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فرات (دەفەگە) دیجلە موفتوۆغلو سەبارەت بەهێرشی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

دیجلە موفتوۆغلو وتی: "هەڵبژاردەنە خۆجییەکانی ٣١ی ئادار گرنگیەکی زۆری هەبوو بۆ داهاتووی تورکیا. دەرنجامەکانی خاڵێکە کە نەخشەیی رەنگەکانی گۆڕیی، هاوڵاتییان بە سیاسەتی دەسەڵاتدارییان وت 'ئیتر بەسە' دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە گورزێکی گرانیان خوارد و تێکچوون. بۆیە وەک ڕۆژنامەوان چاوەڕوانی ئەوەمان لە دەسەڵاتداری دەکر لە قەرەبووی ئەم شکستانەی پەنا بۆ هەموو ڕێبازێک دەبات. پلانێکی هەبوو ئەویش هەنگاوێکی نوێی شەڕی دژی کوردانە بۆ ئەم مەبەستەش لە سەرئاستی نێونەتەوەی کەوتە نێو هەوڵدانەوە. سەردانی عێراقیش لە لایەن ئەردۆغانەوە هەر لەم چوارچێوەیەدایە. پلانی بێدەنگکردنی چاپەمەنی ئازادیش لە بەلجیکا بەشێکە لەم هەوڵدانانە، ئۆپراسیۆنەکانی بەلجیکا لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ جیاواز نین."

ئامانجی ئاکەپە کپکردنی دەنگی چاپەمەنی ئازادە

دیجلە موفتوۆغلو ئاماژەی بەوەدا بێدەنگکردنی چاپەمەنی ئازادی کوردی کە کاری گەیاندی بەرخۆدانەکانی کورد و دەرخستنی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارییە، بۆیە ئۆپراسیۆنی بەسەرداکرا و وتی: "بەم شێوەیە ئامادەکاری دەسپێکردنی شەڕ کرا. لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە لە تورکیادا چەندین ئۆپراسیۆن لەدژی چاپەمەنی ئازاد ئەنجامدراوە. زیاتر لە ٣٥ لە هەڤاڵانمان دەستگیرکراون لەوکاتەوە. چاپەمەنی ئازاد، ئیرادەیەکی ئازادی تێکۆشانی هەیە، هەربۆیە دەسەڵاتداری هەوڵی بێدەنگکردنی چاپەمەنی ئازاد دەدات، بەڵام ئەوە ڕوونبووەتەوە بۆ دەساڵاتداری کە بەرخۆدانی ئیرادەی چاپەمەنی ئازاد، تێکۆشانێکە. بۆیە لێگەڕیینەکانمان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بەردەوامە."