دەوڵەتی تورک لە عفرین ١٣ کەسی رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی ناوچەی جندرێس و شێراوا لانی کەم ١٣ کەسی رفاند.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان سەربازانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر سنووری سوریا و تورکیا لە ناوچەی جندرێس لە ٣ گەنجیاندا، گەنجێکی دیکەشیان رفاند و رادەستی چەتەکانی بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"یان کردن.

ناوی ئەو کەسانەی رفێنراون کە سیانیان منداڵن بەم جۆرەیە: "عزەدین رەشید (١٧) لە گوندی حەمامێی جندرێس، سلاڤا ئەیوب عیسا (٢٧) لە گەڕەکی زێدیێی ناوەندی عفرین، نورەدین ئەمین (١٦) لە گوندی برج عەبدالی شێراوا و محەمەد عەلی عیسا (١٧) لە هەمان گوند".

چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" سەر بە داگیرکەریی تورک هاوڵاتییەکی بە ناوی فەیسەڵ حەسەن ئەلمحەمەد (٣٩) لە گەڕەکی ١٦ ناوەندی جندرێس رفاند.

سەرچاوەکان رایانگەیاند کە چەتەکانی "هەیئەتی تەحریر ئەلشام ٢ هاوڵاتی لە گوندەکانی کبێشین و فافرتینێی شێراوایان رفاندووە و ناوەکانیان بەم جۆرەیە: محەمەد ئەحمەد عەبدۆ لە کبێشین و خەلیل عەنیف کەهفانۆ لە گوندی فافرتینێ.

هەروەها چەتەکانی "ئەلحەمزە" ٦ هاوڵاتیان لە گوندی باسوتێی شێراوا رفاندووە بە ناوەکانی: مەحمود ئەحمەد، محەمەد عەلی، یوسف ئەلقاسم، خەلیل ئیبراهیم، جومعە سەیدۆ و مەروان سەیدۆ و دواتر براونەتە شوێنێکی نادیار.

هـ . ب