دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٤ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی جەلەمێی سەر بە ناوچەی جندرێس ٤ کەسی بۆ وەرگرتنی فیدیە ڕفاند.

لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی عەفرین کە داگیرکراوە، چەتەکانی بەناو 'پۆلیسی سەربازی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٤ هاوڵاتی کوردیان ڕفاند.

ناوی هاوڵاتیە ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: جیهاند بەرەکات (٣٥)، خەبات محەمەد حەبەش (٣٠)، عەلی مستەفا حەبەش و محەمەد سوبحی حەمۆ.

چەتەکانی بۆ ئازادکردنی هاوڵاتیان داوای ٦ هەزار لیرەی تورکیان لە خانەوادەکانیان کردووە.

هەروەها چەتەکان، محەمەد سوبحیان بردووەتە ناوەندی ئاسایشی لە عەفرین و چارەنووسی نادیارە.

ف.ق