لە تورکیا ٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ کەس.

کۆجا راشیگەیاند "لە ئەنجامی پشکنین بۆ ١٩٨١ کەس لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دەرکەوتووە کە ١٦١ کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

کۆجا ئەوەشی راگەیاندووە "پێشتریش ١٩١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بوون و ئێستا ئەو ژمارەیە بەرز بووەتەوە ٣٥٢ کەس. بە داخەوە تا ئێستاش ٤ کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە".

لە تورکیا یەکەم حاڵەتى کۆرۆنا بەشێوەى رەسمی لە ١٠ی ئاداردا راگەیاندرا و لە دواى ئەوە رۆژ لە دواى رۆژ ژمارەی توشبوان و قوربانیان زیاد دەکات.

ژ.ت