لە دوو ڕێستۆرانی ئیمارات تەقینەوە ڕوویاندا

لە شاری دوبەی و ئەبوزەبی ئیمارات لە دوو ڕێستۆرانتدا تەقینەوە ڕوویاندا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون.

بەپێی لێدوانی پۆلیس و میدیا خۆجێیەکان، لە دوو رێستۆرانت لە شارەکانی ئەبوزەبی و دوبەی تەقینەوە ڕوویانداوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە ڕێستورانتی دوبەیدا کەسێک گیانی لەدەستداوە

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی زە ناشناڵ، بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە و زیان بەر بەشی خوارەوە باڵەخانەیەک کەوتووە.

لە تەقینەوەی ئەبوزەبیشدا ڕێستورانتی کەی ئێف سی و کاردەس بەئامانج گیراون، بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر دوکانەکانی تری ناوچەکە کەوتووە.

هەردوو تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و ئیمارات ئاسایی بوونەتەوە و هەردوو وڵات پەرە بە پەیوەندیەکانیان دەدەن.

ف.ق