گروپی تاڵیبان هێرشی کردە سەر شارێکی ئەفغانستان

گروپی تاڵیبان هێرشی کردە سەر شاری فەراهە کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەفغانستانەوە

بەرپرسانی هەرێم-ی فەراهەی ئەفغانستان رایانگەیاند کە دوێنێ شەو تاڵیبان هێرشێکی فراوانی کردووە.

سەرچاوە هەرێمیەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند "شارێکی ئەفغانستان کەوتۆتە ژێر دەستی گروپی تاڵیبان و لەناوەندی شارەکەش شەڕی سەخت بەردەوامە.  هەروەها باس لەوەش کراوە کە فرۆکە جەنگیەکان بۆمبارانی بنکە و ناوەندە سەربازیەکانی تاڵیبان دەکەن.

لەو بارەیەوە تاڵیبان لێدوانێکی نوسراوی بلاوکردۆتەوە و تێیدا داوایان لە دانیشتوانی شارەکە کردووە کە لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

لە هەرێمی فەراهەکە بەرهەمێکی زۆری حەشیشی لێ دەچێندرێت، لە چەند ساڵی ڕابردوودا شەڕی سەختی تێیدا ڕوویداوە و لە ساڵی ٢٠١٧ ئەمە جاری سێیەمە کە تاڵیبان هەوڵ دەدات ئەو شارە کە پایتەختی هەرێمەکەیە، بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.

پێش ماوەیەک تاڵیبان رایگەیاندبوو کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی بەهارە کردووە و لەمانگی ئادار/بانەمەڕ هێرشەکانیان دژ بە هێزەکانی ئاسایش زیاتر کردووە.

ک-ش