لە بەغدا ٢ درۆن خرانەخوارەوە

راگەیەنرا کە لە بەغدای پایتەختی عێراق دوو درۆن کە هێرشیان کربووە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا خراونەتەخوارەوە.

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، ٢ درۆنی بۆمبهەڵگر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدا کە هێرشێان کردووەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان خراونەتە خوارەوە.

سەرچاوەکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکرد وتی، هێرشەکە لە فڕۆکەخانەی بەغدا ئەنجامدراوە کە هێزێکی کەمی هاوپەیمانان لەوێ ماوە.

سەرچاوەکە پشتراستیکردەوە کە هەردوو درۆنەکە خراونەتە خوارەوە.

ف.ق