تەلئەڤیڤ و دیمەشق دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد

حکومەتی سوریا و دەوڵەتی ئیسرائیل رایانگەیاند، هەردوو وڵات بە نێوەندگیری ڕووسیا جارێکیتر، دیلەکانیان ئاڵۆگۆڕ کردووە.

لە ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، ٢ شوان کە دوو هەفتە لەمەوبەر لە سوریاوە، چوونەتە هەرێمی گۆلانی داگیرکرا و دەستگیرکرابوون، رادەستی سوریا کراونەتەوە.

باسی ئەوەشکرا، بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی ئیسرائیل، سوپا هەردوو شوانەکەی بۆ ناو خاکی سوریا ناردووە.

بەپێی زانیاریەکان هەردوو شوانەکە، لە کونەیترای، رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دیمەشقیش، زانیاریەکانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لەبەرانبەردا ئەوانیش گەنجێکی ئیسرائیلیان ئازاد کردووە. ڕاگەیەنرابوو، گەنجە ئیسرائیلیەکە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هەڵە چووبوە ناو خاکی سوریا. گەنجە ئیسرائیلیەکەش بە نێوەندگیری ڕووسیا و نیهال ئەلمۆنت چالاکوانی ئیسرائیلی رۆژی چوارشەمە ئازادکرابوو.

ف.ق