هه‌ده‌په زۆرترین ژنی كاندید كرد
به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌ی توركیا، هه‌ده‌په زۆرترین ژنی كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌ی توركیا، هه‌ده‌په زۆرترین ژنی كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا.
به‌گوێره‌ی لیستی كاندیدی پارته‌كانی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كراون، له‌نێو پارته‌كاندا هه‌ده‌په له هه‌موویان زیاتر جێگه‌ی بۆ ژنان ته‌رخان كردووه.
ژماره‌ی ژنه‌كاندیده‌كانی پارتهسهرهكییهكان وه‌هایه:
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان - ئاكه‌په: ١٢٥ ژنهكاندید
پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په: ١٣٧ ژنهكاندید
پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په: ٢٣٠ ژنهكاندید
هاوكات له شاره‌كانی شرنا‌خ، وان و مێردین كه هه‌ده‌په هه‌وڵده‌دات هه‌موو كورسییه‌كان به‌ده‌ستبێنێت، ژماره‌ی كاندیده ژن و پیاوه‌كانی هه‌ده‌په یه‌كسانه.
له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یران و ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ی توركیا، به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ی ژنه‌كاندیده‌كانی هه‌ده‌په له هه‌موو لیسته‌كانی دیكه زیاتر بوو.
بڕیاره له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماریی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m