وۆرکشۆپی 'ژن و ڕێبەرێتی' لە سویسرا بەڕیوەدەچێت

لە چەندین شاری سویسرا وۆرکشۆپی 'ژن و ڕێبەرێتی' بەڕیوەدەچێت. سەرەتایی وۆرکشۆپەکە لە شاری لەنزبورگ ئەنجامدرا.

ۆرکشۆپی 'ژن و ڕێبەرێتی'

کۆمیتەیی ژنۆلۆژیی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سویسرا) لە نێوان ٢١-٣٠ی نیسان لەشارەکانی ئاراگاو، زیوریخ، گالن. لوزەرن، لۆزان، جنێڤ و وینتەرتوری سویسرا بە ناونیشانی "ژن و ڕێبەرێتی" وۆرکشۆپ بەڕێوەدەبات. لە وۆرکشۆپەکاندا نرخاندن بۆ گرنگیپێدانەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ژن و وە ئەوەی چ گۆڕانکارییەک لە ژیانی ژندا بکرێت دەکرێت.

یەکەم کاری وۆرکشۆپەکە لە لایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی سویسرا و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبینی ئاراگاو لە ناوەندی چڤاکی کوردی دیموکراتیک لە شاری لەنزبورگ ئەنجامدرا. بەڕێوەبەری کاریی وۆرکشۆپەکە، ئەندامی یەکادیمیای ژنۆلۆژی نورا مەرینۆ باسیان لە کارەکانیان کرد پەیوەست بە پارادیمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ئازادیخوازی ژن. دواتر ئەو ژنانەی بەشداری وۆرکشۆپەکەبوون قسەیانکرد و باسیان لەوەکرد کە عەبدوڵا ئۆجالان چ مانایەک دەگەیەنێت بۆ ئەوان.

'ڕۆژەڤی بنەڕەتیمان ڕێبەرێتییە'

نۆرا مەرینۆ ئەوەی دیاریکرد کە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە ئاستی نێونەتەوەیدا خاوەنداری لێدەکرێت و ژنان ڕۆڵیکی سەرکووتوویان گێڕا و وتی: "هۆکاری ئەوەی ئەم چالاکییە لە مانگی نیساندا ئەنجام دەدین، ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لەمانگی نیساندا لە دایک بووە. گرنگە خەباتی ڕێبەرێتی و ژن یەکانگیرببن لەم مانگەدا. خواستمانە تێبگەین لەوەی ڕێبەرێتی چۆن ڕۆڵی ژنی بەرەوپێشەوەبرد. بۆیە ڕێبەرێتی ئەوەی دەرخستووە لە ژیانی هەموو ژنێکدا مانادارە و لە ژیانی ژندا چ شتێکی گۆڕییوە."

'ئامانجمان نەک بە تەنها شکاندی گۆشەگییریە، بەڵکو ئازادی جەستەییشە'

نۆرا مەرینۆ ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی کاری وۆرکشۆپەکەوە گفتوگۆبکەین لەوەی چۆن خاوەنداری لە رێبەرێتی بکەین و وتی: "وەڵامدانەوەی پرسی 'گەلۆ ئێوە دەتانەوێ ببنە ژنێکی ئازاد' کە ڕێبەرێتی دەربارەی ژنان کردوویەتی زۆر گرنگە. ئەم چالاکیەش بەشێکە لە هەڵمەتی ئازادی جەستەی ڕێبە ئاپۆ. ئامانجی بنەڕەتی ئەم هەڵمەتە تەنها لابردنی گۆشەگیری نیە، بەڵکو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیشە. بۆ ئەمەش چیمان لەدەست بێت دەیکەین. ڕێبەرێتی دەڵێت 'لەمن تێبگەن، من پێکبهێنن' بۆئەوەی ئازاد بین، پێویستە هەموو شتێک بکەین. بۆیە پێویستە لە ڕێبەرێتی تێبگەین و بە درووستی پێکیبهێنین."