چاندار بۆ وەزیری داد: ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرە

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چاندار سەردانی شارەوانی سوری کرد کە لەلایەن دەسەڵاتەوە کرایە ئامانج، بە وەزیری داد و حکومەتی گوت: "ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن".

پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) جەنگیز چاندار سەردانی شارەوانی سوری ئامەدی کرد، لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانییەکە، عەدنان ئۆرهان و فاتمە گولان ئۆنکۆڵ پێشوازی لێ کرا.

چاندار ڕایگەیاند ڕژێمی قەیوم بە هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار کۆتایی هات، بەڵام هەندێک هێز و لایەن پرۆڤۆکاسیۆن دەکەن تاوەکو قەیوم بهێننەوە ڕۆژەڤ.

چاندار ڕایگەیاند ئەو هێزانە وەک چۆن لە وان بەرامبەر ئیرادەی گەل شکستیان هێنا لە هیچ شارەوانییەکی دیکەش ناگانە ئامانجەکانیان، چاندار ڕەخنەی لە وەزیری داد گرت و گوتی: "لە تورکیا لەکاتی وەزارەتەکەی ئەودا شتێک بەناوی دادپەروەری نەماوە. پێویستە پەنا بۆ فرتوفێڵ نەبات. هیچ ئەنجامێک بەدەست ناخات. تاوانێکی بچوکیش نادۆزنەوە تاوەکو شارەوانی سوری پێ تۆمەتبار بکەن. شارەوانی سور هیچ هەڵەیەکی نییە. با دەسەڵات ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرێت".