ڕێکخستنەکانی ژنان: بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەوە تەقسیم دەڕۆین

ڕێکخستنەکانی ژنان بانگەوازییان لە هەموو ژنان کرد؛ لە ١ی ئایارد بە درووشمی " ژن ژیان ئازادییەوە بەرە تەقسیم" بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەنجوومەنی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، کۆمەڵەی دەمی ژنە و کۆمەڵەی بەدواداچوونی کۆچبەری (GOÇÎZDER) لە ناوەندی گشتی هەدەکە لە بەیبگلوی ئەستەنبوڵ پەیوەست بە ١ی ئایارەوە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاووتەبێژی هەدەکە ئەسەنگول دەمیر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد پێویستە بە جۆشەوە پێشوازی  لە ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەین و وتی: "دەسەڵاتداری تورکیا لەسەر بەرتەسکردنەوەی ئازادی ژانان، خواردنی ڕەنجی ژن بەردەوامە، بۆ دژوەەستانەوەی ئەم هەوڵانە بۆ فرانکردنی تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان، ئێمە و هەموو ژنان لە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایاردا دەردەکەوین."

هەرەوەها چالاکوانی تاژێ خەجێ باشکالە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە ١ی ئایاردا بۆ کار، جەستە و ناسنامەی خۆمان جەخت لە فراوانکردنی  ئازادی بکەینەوە و وتی: "بۆ گەورەکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێبکۆشین. سڵاو لە بەرخۆدانەکانی دایکانی ئاشتی دەکەین لە ئێشگیری دادپەرەوەریدان. لە هەمان کاتدا سڵاو لە بەرخۆدانی ژنانی زیندانیکراو دەکەین کە بەرامبەر هەموو نا حەقییەکان تێدەکۆشن. هەتا کۆتایپێهێنانی زیاندانیکردنیان ئێمە تێدەکۆشین. ئەمە بەڵێنی ئێمە لە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایاردا."