کتێبی 'ژن ژیان ئازادی' لە میلانۆ دەناسێنرێت

کتێبی 'ژن ژیان ئازادی' کە وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی، لە شاری میلانۆ دەناسێنرێت.

کتێبی 'ژن ژیان ئازادی' لەلایەن ئینستیتۆی ئاندرا وۆڵفی ژنەلۆژیەوە نوسراوە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا چاپکراوە  و وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی.

کتێبەکە لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا لە کۆبونەوەیەکدا ناسێنرا. کۆبونەوەی ناساندنی کتێبەکە لەلایەن 'ریت ژن ئیتالیا و کۆمەڵەی ژنەلۆژی ئیتاڵیا'وە سازکرا.

کۆبونەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵایەتی 'پیانۆ تیرا' بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر ژن سازکرا.

لە کۆبونەوەکەدا جگە لە ناساندنی کتێبەکە، هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکەری تورککرا. لە کۆبونەوەکەدا بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە، واژۆ کۆکرانەوە.

ف.ق