'بە دروستکردنی فشار دەیانەوێت ژنانی سیاسەتمەدار بترسێنن'

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) رایگەیاند، ئەردۆغانی فاشیست و دیکتاتور لە بەردەم تێکۆشانی ژنان بێچارە ماوە و ئێستاش دەستی بۆ هێرشکردن و سیاسەتی چەوساندنەوە بردووە و دەیەوێت تۆڵە بسەنێتەوە.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە ئامەد چەندین ئەندام و بەڕێوەبەرانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە لایەن دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر و قرکەرەوە دەستگیر کران.

رژێمی فاشیست و دیکتاتوری ئاکەپە/مەهەپە و ئەردۆغان کە لەسەر ئەم خاکە شتێکیان دەست ناکەوێت کە خۆیانی پێبگرن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەیان لەسەر پێ بهێڵنەوە بە بێئەخلاقانە هێرش دەکەنە سەر ریکخراوەکانی ژنان.

فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپە کە بە تێکۆشانی ئازادی ژنان ناوێرێت، دەیەوێت بە کۆدەتاکردن بەسەریدا ئەنجامێک بدەست بهێنیت. هیچ فشارێک ناتوانێت تێکۆشانی ئازادی بوەستێنێت. هیچ هێزێک ناتوانێت رێگە لە خۆڕاگری ژنان بۆ لەناوبەردنی فاشیزمی ئەردۆغان، بگرێت.

بە ئۆپڕسایۆنی قڕکردنی سیاسی، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ژنانی کوردی سیاسەتمەدار و دەستگیریان کردن، بە بێ ئەوەی بیانوویەک بخەنە روو، تەنها ئامانج ترساندنی سیاسەتمەداران و رێگرینکردن بوو لە بەرزکردنەوەی خۆڕاگری ژنان. بە هۆی هەندێک کێشەی ترەوە، چارەنووسی هەندێک لەو سیاسەتمەدارانەش نادیارە.

ئەردۆغانی فاشیست و دیکتاتور لە بەردەم تێکۆشانی ژنان بێچارە ماوە و ئێستاش دەستی بۆ هێرشکردن و سیاسەتی چەوساندنەوە بردووە و دەیەوێت تۆڵە بسەنێتەوە.

گەلەکەمان ئەوە باش دەزانێت کە ئەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان و منداڵان، دەیانکوژن، هانیان دەدەن بۆ ئەم کارە، دەسەڵات و فاشیزمی ئاکەپە/مەهەپەی فاشیستە.

ئێمە وەکو KCDK-E ئەم هێرشە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین. وەک چۆن تێکۆشانی ژنان لە رۆژئاوا کۆتاییان بە چەتە دڕندەکان هێنا، بە هەمان شێوە لە سەر خاکی تورکیا و کوردستانیش کۆتایی بە ئەردۆغانی دیکۆتاتور و هاوکارەکانیان دێنین کە دوژمنی ژنانن.

بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەشمان دەکەین کە دەبێت ناڕەزایەتیەکانیان بە بەڕێوەبردنی چالاکی بخەنەروو، لە هەر شوێنێکن لە دژی ئەردۆغانی دوژمنی ژنان تێبکۆشن."

ز.ش