سلێمانی: بەهۆی خرابی ژیانیانەوە کەمئەندامان ویلچەرەکانیان سوتاند

لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر خرابی ژیانیان، کەم ئەندامان لە بەدەرم نوسینگەی پارلەمان کۆبوونەوە و ئاگریان لە کورسی و ویلچەرەکانیان بەردا.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، کەمئەندامان چوونە بەردەم نوسینگەی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەر خرابی ژیانیان و نەبوونی مووچە و گوێنەدان بەداخوازیەکان ناڕەزایەتیان نیشان دا.

سەرەتا کەمئەندامان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا، سامان حسێن، سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ئاماژەی بەدۆخی خرابی خۆیاندا و ئاشکرای کرد،  وەک شەرمەزارکردنێکی ئافڕێنەرانی دۆخی خرابی ژیان ئاگریان لە کورسی و ویلچەرەکانیان بەردەدەن و هیوای خواست ڕۆژێک ئەو ئاگرەش بگاتە نێو دەسەڵاتەکەی ئەوان و بیانسوتێنێ.

 

هـ.هـ