شاندێكی ڕۆژاڤا گه‌یشته باشووری كوردستان
شاندێك كه له نوێنه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان پێكهاتووه، گه‌یشته باشووری كوردستان.
شاندێك كه له نوێنه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان پێكهاتووه، گه‌یشته باشووری كوردستان.
شاندێكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌مه‌به‌ستی زنجیره‌یه‌ك دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشته باشووری كوردستان. بڕیاره شانده‌كه ده‌رباره‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینده‌ی گه‌لی كورد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان بكات.
شانده‌كه‌ی ڕۆژاڤا چه‌ند ڕۆژێك له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌مێننه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان له ڕۆژه‌ڤی دیداره‌كاندا ده‌بێت.
s.m