فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا بۆردومانی نزیك لقی په‌ده‌كه‌یان كرد له ئامێدی
ئێواره‌ی ئەمڕۆ فرۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکی داگیرکەر بەنزیخانەی ئامێدی-یان بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نزیك لقی ١٨ پارتیی دیموكراتیی کوردستان (په‌ده‌كه).
ئێواره‌ی ئەمڕۆ فرۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکی داگیرکەر بەنزیخانەی ئامێدی-یان بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نزیك لقی ١٨ پارتیی دیموكراتیی کوردستان (په‌ده‌كه).
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی بەنزینخانەی ئامێدی كرد کە دەکەوێته نزیک لقی ١٨پارتیی دیموكراتیی کوردستان (په‌ده‌كه) له قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگه‌ی دهۆك.
لە ئەنجامی بۆردومانه‌كه زیانێكی زۆر به‌ر ڕێگه‌ی سەرەکی نێوان دهۆك - ئامێدی گه‌یشتووه و به‌نزینخانه‌كه‌ش ڕووخاوه. هاوڵاتییان له دوای بۆردومانه‌كه ڕوویان له شوێنی ڕووداوه‌كه كرد و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی دژبه هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان.
s.m