په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سالیحه ئایدهنیر، سه‌مرا گوزه‌ل و مووسا فارسئۆغوللاری له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی شاری ئامه‌د له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌وه به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئه»ی ئامه‌د كه له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په تیایدا زیندانی كراوه، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «له‌یلا گیوڤه‌ن به‌های ئێمه‌یه» و «زیندانییانی سیاسی به‌های ئێمه‌ن» گوترانه‌وه. خۆپیشانده‌ران ویستیان بچنه به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه و له‌وێ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بده‌ن، به‌ڵام پۆلیسی توركیا ڕێگری لێ كردن له به‌ندیخانه‌كه نزیك ببنه‌وه.
سه‌مرا گوزه‌ل په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای گه‌له‌كه‌مان هاتووینه‌ته ئێره، به‌ڵام ڕێگریمان لێ ده‌كرێت. تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان.
s.m