لە باسای شڕنەخ ٢ کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی باسای شڕنەخ دوو کەس کە مەڕوماڵاتی خۆیان دەڵەوەراند و باخ و باخچەی خۆیان ئاو دەدا دەستگیرکران.
لە ناوچەی باسای شڕنەخ دوو کەس کە مەڕوماڵاتی خۆیان دەڵەوەراند و باخ و باخچەی خۆیان ئاو دەدا دەستگیرکران.
سەربازانی تورک بە هەلیکۆپتەر گوندی بانای ناوچەی باسانی شڕنەخیان بۆردومان کرد و شەڕ ڕوویدابوو. دوای شەڕەکە سەربازانی تورک دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و گوندەکەیان گەمارۆدا.
سەربازانی تورک دوێنێ سێ کەسیان دەستگیر کرد و دوای ئەوەی وتەیان وەرگیرا ئازادکران.
گەمارۆکە ئەمرۆ کۆتایی هات، بەڵام ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شوانێک و جۆتیارێک جارێکیتر دەستگیرکران.
ف.ق