لە شاری قەرس ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئیدانە کرا

لە شاری قەرس ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە دوێنێ لە دژی سیاسەتەمەدارانی هەدەپەی بەڕێوەچوو، ئیدانە کرا. لەو چالاکیەدا هاوڵاتیانی شارەکە پەیامی پشتیوانیان بۆ ئایهان بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکەیان دەربڕی کە یەکێکیە لە دەستگیرکراوەکانی دوێنێ.

بە مەبەستی دەبڕینی پشتیوانی بۆ ئایهام بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە لە چوارچیوەی ئۆپڕاسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لەگەڵ چەندین ئەندام و سیاسەتەمەداری تری هەدەپە دەستگیر کراوە، رێپێوانێک سازکرا.

هەر یەک لە شەڤین ئاڵاجا هاوسەرۆکی شارەوانی، شەڤین جۆشکون و گولستان کلچ کۆچیگت، حەبیب ئەسکیک، عەبدولا کۆچ و موراد ساریساچ پەرلەمانتارانی هەدەپەش بەشداریان لەو رێپێوانەدا کرد. رێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی هەدەپەی شارەکەوە دەستی پێکرد تا بەردەم ناوەندی خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی بەردەوام بوو. لە چالاکیەکەدا دروشمی 'ئایهان سەرۆکمان، تەنیا نیە' بەرز کرایەوە.

هاوکات ئەو پارێزەرانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئایهام بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس ئەنجام دابوو رایانگەیاند، بیلگین بە مۆڕالە و سڵاوی خۆی بۆ گشت گەلی قەرس ناردووە.

ز.ش