لە یەکەم رۆژی جەژندا یادی وەدات ئایدین لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئامەد، بەڕێوەبەر و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان سەردانی گۆڕی وەدات ئادینیان کرد کە لەلایەن دەوڵەتی تورک-ەوە کوژرابوو.

وەدات ئایدن سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەل (هەپە - HEP)ی ئامەد لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی دەریێ مێردین یادی کرایەوە. پەرلەمانتارانی هەدەپە، بەڕێوەبەر و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان سەردانی گۆڕی وەدات ئایدنیان کرد، کە ٥ی تەممووزی ١٩٩١ / ١٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە دوای ڕفاندنی بە کوژراوی  دۆزرایەوە. هەدەپە، بنەماڵەی ئایدین، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەى پشتیوانى لە بنەماڵەى بێسەروشوێنکراوانی میزۆپۆتامیا (مەبیادەر / MEBYA-DER) و سیاسەتمەدارانی کورد سەردانی گۆڕی وەدات ئایدنیان کرد.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد هۆلیا ئالۆکمەن ئویانک لە کاتی سەردانی گۆڕەکە وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "وەکچۆن دەمانوت ئاشتیخوازین، وەکچۆن دەمانگوت برایەتیمان دەوێت، ئەمڕۆش دەبێت بۆ ئاشتی تێبکۆشین. بەو شێوەیە داواڕۆژمان ڕوون دەبێت. ئەوانەی لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد، ویستیان گەلی کوردیش وەکو گەلان ئازاد ببێت. ویستیان کورد بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بژی. پێویستە ئێمە بۆ ئامانجەکانیان و بەدیهێنانی خەونەکانیان خەبات بکەین".

وەیسی ئایدین، براگەورەی وەدات ئایدن-یش لە وتەیەکدا وتی: "دەمانەوێت کەس نەکوژرێت، خوێن نەڕژێت. دەمانەوێت بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بەدی بێت. ئەوەش داوکارییەکی مرۆییە".

هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شارەوانی ئامەد سەلجوق میزراکل سەرنجی ڕاکێشایە سەر دوایین بانگەوازی ئۆجالان و وتی: "پێش هەموو شتێک دیالۆگ و دیدار پێویستە. زمانی چارەسەری پێویستە. نابێت بە خەمساردی لەو بانگەوازە بڕوانرێت. ئەوە بانگەوازی ئاشتییە و سەرەتای ڕێگەیە بەرەو ڕاستی. دەبێت هەنگاوی هاوبەش لەو چوارچێوەیەدا بنرێن".

جەماوەری گەل دوای وتەکان تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕی ئایدین دانا.

ژ.ت