هه‌په‌گه: له چه‌لێ گورزمان له داگیركه‌ران دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ١٤ی ئادار\٢٣ی ڕه‌شه‌مه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و گورزی تووندیان له سوپای تورك داوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ١٤ی ئادار\٢٣ی ڕه‌شه‌مه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و گورزی تووندیان له سوپای تورك داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ١٤ی ئاداری ٢٠١٩ له سنووری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕێكه‌وتی ١٤ی ئادار\٢٣ی ڕه‌شه‌مه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازگه‌ی سه‌رێ سێڤێ چالاكییه‌كمان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی نێو سه‌ربازگه‌كه درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٢٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه له ناوچه‌ی چه‌لێ چالاكییه‌كیان كرد. گورز له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ر گرده‌كه درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له دوای چالاكییه‌كانیان سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری كردووه.
s.m