ڕژێمی ئاکەپە دەستی بە سەر ٤ شارەوانی تری هەدەپەدا گرت
لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی پەیاس، بیسمل، کاراز و ئەردیشی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون، قەیوم دامەزرێنران.
لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی پەیاس، بیسمل، کاراز و ئەردیشی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون، قەیوم دامەزرێنران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی پەیاس، بسمل و کارازی ئامەدی و ناوچەی ئەردیشی وان قەیومی دامەزراند.
پۆلیسی ئاکەپە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارەوانی پەیاسی ئامەدی گەماڕۆدا و ڕایگەیاند قەیوم دامەزرێنراوە. بە ئەندامانی هەدەپە ڕاگەیەندرا، بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکەیان دراوە. دواتر هێزەکانی پۆلیسی ئاکەپە بە لێدان ئەندامانی هەدەپەی لە شارەوانیەکە دوورخستەوە و باڵەخانەکەیان گەماڕۆدا.
دەرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەندامانی هەدەپە لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە مانیان گرت. لە لایەکی دیکەوە شارەوانیەکانی بسمل و کارازی وانیش لە لایەن پۆلیسی ئاکەپەوە گەماڕۆدران. پشکنین لە شارەوانیەکاندا بەردەوامە.
لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد، کەزیبان یڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاس، ئۆرهان ئەیاز هاوسەرۆکی شارەوانی بسمل و ڕۆژدا نازلیئەر هاوسەرۆکی شارەوانی کاراز دەستگیرکرابوون.
هەروەها لە جێگەی هاوسەرۆکانی ئەردیشی وان یڵدز چەتین و بایرام چیچەکیش کە ١٥ مانگ دەستگیرکران، قەیوم دانرا.
ف.ق