کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک شار و شاروچەکەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە
لەدژی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکانیان، کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک شار و شاروچەکەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە.
لەدژی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکانیان، کارمەندانی تەندروستی ژمارەیەک شار و شاروچەکەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە.
ئەمڕۆ کارمەندانی سەید سادق، پێنجوێن، شارەزوور، پیرەمەگرون و دوکان بە هۆی بڕینی دەرماڵەی جۆگرافی و دانەمەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستی گردبوونەوە.
کارمەندانی تەندروستی داوایان کرد، خۆبەخشەکانی تەندروستی دابمەزرێنرێن و ڕێز لە ماندووبوونیان بگیرێت.
هەروەها داوایان کرد دەرماڵەی جۆگرافیان کە بڕدرابوو، بگەڕێنرێتەوە، بە پێچەوانەوە لە سەرجەم ناوەند و بنکە تەندروستیەکان دەست بە مانگرتنی گشتی دەکەن.
ف.ق