گوندەکانیان سوتاندوون و ئیستاش داوای بەڵگەی نیشتەجێ بوونیان لێدەکەن

سوپای تورکیا خاڵی پشکنینی لە کوێستانەکانی فەراشین زۆرتر کردووە و هاتووچۆی هاووڵاتییانی لەو ناوچە قەدەغە کردووە. ئیستاش داوای بەڵگە و سەلماندنى بوونى خانوو وشوێنی مانەوەیان لێدەکات.

سوپای تورکیا خاڵی پشکنینی لە کوێستانەکانی فەراشین زۆرتر کردووە و هاتووچۆی هاووڵاتییانی لەو ناوچە قەدەغە کردووە. ئیستاش داوای بەڵگە و سەلماندنى بوونى خانوو وشوێنی مانەوەیان لێدەکات.

 کوێستانی فەراشین لەنێوان ناوچەی پایزئاڤا-ی وان وئەلک-ی شەڕناخ دایە. لە وەرزی بەهاردا هاووڵاتییان کاتێک ویستوویانە بچن بۆ کوێستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕێگەیان پێنادەن. خانوەکانیان رووخاندوون و ئێستا پێیان دەڵێن، کوا خانوتان کوا شوێنى ژیانتان. لە دواى ئەوە بیانویان پێدەگرن و و دەڵێن، ئێوە خانوو و شوێنى حەوانەوتان نییە ئیتر دەبێت لێرە بڕۆن، چونکە ئێرە هی ئێوە نییە، ئەمە لەکاتێکدایە کە سوپای تورکیا لە ساڵی ١٩٩٠ دا گوندەکانی ئەو ناوچەیە سوتاندووە. دانیشتوانی سنووری فەراشین گوندەکانیان بە تەواوی لەلایەن سوپای تورکیاوە سوتێنراون و تەنانەت لەسەر نەخشەش گوندانەکانیان سڕاونەتەوە، بۆیە ئێستا لەبەر ئەو بیانوپێگرتنانە ناتوانن سەردانی کوێستانەکانى ناوچەکانى خۆیان بکەن.

یەکێک لە ناوچە گرینگەکان بۆ کشتوکاڵ و ئاژەلداری  کوێستانی فەراشینە، لە ساڵی ١٩٩٠دا بە هۆی شەڕ و هێرشی سوپای تورکیا ٢٨ گوندی ئەو هەرێمە لەلایەن سوپای تورکیاوە بە تەوای سوتێندراوە و هەموو گوندەکانیش لەسەر نەخشە سڕاونەتەوە. کۆچەرانی هەرێمی فەراشین بە هۆی سوتاندن و چۆڵکردنی گوندەکانیانەوە بەناچاری ڕوویان کردە شارەکان.

 والی تورک لە شاری وان مانگی ئادار/خاکەلێوە ئاشکرای کردبوو، ئەوان ڕێنوێنی و یاسای نوێیان بۆ لەوەڕگەکان و کوێستانەکان -ی ناوچەکە  دیاری کردووە. لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرابوو، کە ١٠٣ لەوەڕگە و کوێستان لە هاووڵاتییان زەوتکراوە. لە وان ١٠٣ ناوچەى کوێستانى و لە جولەمێرگ ٣١ هەرێم کرابوون، بە ناوچەی ئەمنیی سەربازی.

'گوشارى قورسیان لێدەکرێت'

دانیشتوانی کوێستانەکان-ی فەراشین بەپێی  ئەو یاسایە، کە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەرچووە، دەتوانن لە وەرزی هاویندا بگەڕێنەوە بۆ کوێستانەکان و ڕەشماڵ هەڵدەن.

گوندنشینەکان، کە بە کاری کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و بەخێوکردنی مێشی هەنگوین سەرقاڵن، لەم دواییانەدا گوشاری زۆر دەخرێتە سەریان. گوندنشینەکان بۆ ئەوەی بچنە کوێستانەکان چەندین کاتژمێر لە خاڵەکانى پشکنینی ئەو هەرێمەدا ڕادەگیرێن.

مووراد زورلو ئۆغڵو والیی وان ساڵی پار لە فەراشین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتبووی "ساڵی داهاتوو هەرکەسێک مافی ئەوەی هەیە کە سەربەستانە سەردانی کوێستانەکان بکات." سەرەڕای ئەوەی، کە هەرێمی فەراشین لە ناو هەرێمە قەدەغەکراوەکاندا نییە، بەڵام ڕێگری لە سەردانی هاووڵاتییان دەکرێت.

'هەرێمەکە بۆ جەردەوانەکان کراوەیە'

جوتیارەکان کە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەرمادا دەیانەوێت بچن بۆ کوێستانەکان، ناچار دەبن، دەیان خاڵی پشکنین دەرباز بکەن.  بڕیار دراوە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی و ئێوارانیش بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بچنە کوێستانەکان، بەڵام ئەم یاسایە بۆ جەردەوان و بنەماڵەکانیان پەیڕەو ناکرێت، جەردەوانەکان هەرکات بیانەوێت سەردانی کوێستانەکان دەکەن.

' سوپای تورکیا داوای بەڵگەی تایبەت دەکات'

لەو هاووڵاتییانەی، کە جەردەوانی ناکەن داوا دەکرێت، ئەو بەڵگانە نیشان بدەن کە دەیسەلمێنێت پێش ساڵی ١٩٩٠  لەو گوندە ژیانیان کردووە.

هەر بۆیە هاووڵاتییان ناچار دەبن سەردانی فەرمانداری جەندەرمەی ناوچەی ناوەندی ئەلکێ بکەن و داواى پێدانى بەڵگەى تیابەت بکەن.

 جووتکاران لەسەر ئەو بابەتە زانیارییان داو وتیان: گوندەکانی ئێمەیان سوتاند و خاپوریان کرد. ئیستا داوای بەڵگەی مانەوە دەکەن. بە تەواوی فەراشین-یان لێ قەدەغەکردووین. ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنین دانراوە. بۆ نیو کاتژمێر چوونە کوێستان ناچار دەبین چەند کاتژمێر ڕاوستین.

ر.م