گەنجانی وڵاتپارێز و تێكۆشه‌ر یادی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی یادی کۆمەڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده‌وه.
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی یادی کۆمەڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانیی باشووری كوردستان بە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی یادی کۆمەڵکوژیی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند، کیمیابارانی هەڵەبجە به واتای کۆمەڵکوژیی نەتەوەیی دێت بۆ كوردان.
گه‌نجان ڕایانگه‌یاند، لە مێژووی گەلی کورددا دەیان کۆمەڵكوژی و ڕۆژی ڕه‌ش هەن. ١٦ی ئاداریش یەکێکە لەو ڕۆژه ڕه‌شانه کە بۆ نەتەوەی کورد کۆسپێکی گه‌وره‌یه.
«دوژمنانی گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو دەیانەوێت شتێک بەناوی کورد و کوردستان نه‌هێڵن و کۆمەڵكوژی ئەنجام دەدەن. ئێستاش هەمان هێرش و کۆمەڵكوژی بەردەوامە. هەر وەکوو بینیمان لە ڕۆژئاوای کوردستان؛ لە عەفرین دەوڵەتی فاشیستی تورک کۆمەڵكوژی ئەنجام دا. لە باکووری کوردستان بە هەمان شێوە زۆربەی شارەکان هێرشیان کرایەسەر و کۆمەڵكوژی كران. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهەمان شێوە.»
لە به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌دا، ئه‌و ٢ ڕێكخراوه‌ی گه‌نجانی باشووری كوردستان ڕایانگه‌یاند، «بۆ ئەوەی دیسان هەڵەبجەیەکی دیكه کۆمەڵكوژییه‌كی دیكه ڕوونه‌دات، ڕۆژانە لە کوردستان به‌رخۆدان دەبینرێت. بۆ نموونە لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی‌دا دەیان مرۆڤی ئازادیخواز له مانگرتندان بۆ شکاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گەلان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان. لە بەرەکانی بەرخۆدان لە دژی داعش، کوڕ و کچانی کورد ڕۆژانه هەنگاو به هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕۆن و کورد لە كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه دەپارێزن.»
لە کۆتای لێدوانه‌كه‌شدا گه‌نجان ڕایانگه‌یاند: «ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڵێنی ئەوە دەدەین کە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان هیچ کات هەڵەبجە و کۆمەڵكوژییه‌كانی سەر کوردان لەبیرنەکەین و هەمیشە هەوڵ بدەین لەپێناو ئازادیی کوردستان تێ‌بکۆشین.»
s.m