یەکینەی تۆڵەسەندنەوە لە بارەی چالاکیەکانیانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند، لە ٢٥-٢٦ی حوزەیراندا لە ناوچەی فارقینی ئامەد چالاکیان ئەنجام داوە.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز لەبارەی چالاکیەکانیانەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"٢٥ی حوزەیران یەکینەکانمان بە بومبی دەستی و مۆلۆتۆف هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی قائیمقامیەتی نوێ لە نزیک بنکەی ئاسایشی ناوچەی فارقینی ئامەد. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا زیانێکی زۆری مادی بەر باڵەخەکە کەوت، بەڵام لە بارەی بوونی بریندارەوە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە. یەکینەکانیشمان بە بێ ئەوەی زیانێکیان بەرکەوێت، توانینان لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

٢٦ی حوزەیرانیش لە کۆڵانی شارەوانی لە ناوچەی فارقین ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورک، سووتێنرا. زیانێکی زۆری مادی گەیشتووەتە ئۆتۆمبیلەکە.

ئەم چالاکیانە بۆ یادکردنەوەی شەهید مەزلوم ژیان ئەنجام دران کە لە ١ی تشرینی یەکەمدا شەهید ببوو."

ز.ش