بنەماڵەى شەنیاشار: دادپەروەری نەبێت زوڵم بەردەوام دەبێت

بنەماڵەى شەنیاشار کە بۆ هێنانەدیی دادپەرەوەری لە بەرەنگاریدان رایانگەیاند، دادپەرەوری نەبێت بە دڵنیاییەوە زوڵم بەردەوام دەبێت. لە راگەیاندراوی بنەماڵەى شەنیاشاردا هاتووە، "ئێمە پێکەوە دادپەروەری بەدی دەهێنین".

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەى و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو بوو، لە رۆژی ٨ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا لە چالاکیدان. بنەماڵەى شەنیاشار بەهۆی قەدەغەى هاتووچۆ لە پرسوس، بەرخودانەکەیان و چالاکییەکان لە ماڵەوە درێژە پێدەدەن.

چالاکییەکەی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٥٧هەمین رۆژدایە. بە ناوی بنەماڵەى شەنیاشارەوە لە میدیای دیجیتاڵیدا بڵاوکرایەوە:

"دادپەرەوری نەبێت بە دڵنیاییەوە زوڵم بەردەوام دەبێت. ئێمە نامانەوێت لە ناو زوڵم و زۆردا بین. ئێمە رۆژانی دادپەوەری بونیاد دەنێین و دەیانخوڵقێنین. ئێمە لەو رۆژانەدا پێکەوە دەژین".

ژ.ت