دایە هەدیە تەمەل دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد

دایە هەدیە تەمەل دایکی ئاشتی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەى شرنەخ کۆچی دوایی کرد.

دایە هەدیە تەمەل ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ماوەی ساڵێکە لە ناوچەی ئەلکێی شرنەخ نەخۆشە و لە نەخۆشخانەى شرنەخ لە ژێر چاودێردیدا بوو. دایە هەدیە تەمەل دوێنێ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

دایە هەدیە تەمەل زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە ناو دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتیدا بوو و بە بەردەوامی چالاکیی بۆ هێنانەدیی ئاشتی دەکرد.

بڕیارە تەرمەکەى دایە هەدیە تەمەل لە گوندی سەتکار لە ناوچەى ئەلکێ بە خاک بسپێردرێت.

ژ.ت