دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا، چالاکوانانی کەرکوک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

لە شاری کەرکوک بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوی مەدەنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا.

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک دژی هێرشی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا، لە گردبوونەوەکەدا ژمارەیەک لە کەسانی رۆشنبیر و چالاکوانی مەدەنی و چالاکوانی ڕێکخراوەکانی مافپارێز و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشداری گردبوونەوەکە بوون، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە هەوڵی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فاشستی تورکەوە.

لە گردبوونەوەکەدا، لەتیف فاتح فەرەج نووسەر و رۆشنبیر و کەسایەتی شاری کەرکوک بەناوی ئامادەبووانی گردبوونەوەکە وتارێکی پێشکەش کرد، کە تیدا هاتبوو: " ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی بەگژ ئەو هێرشە داگیرکەرییە و ئەو بێ دەنگیە بچینەوە کە لە باشوری کورستان هەیە، لە ئیستادا بێدەنگییەکی مەترسیدار و بێ شکۆبوونی هەیە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی لە باشوری کوردستان روودەدات، ئەم شەڕەی ئیستا شەرە لەنێوان دوو توێژی کورد کە یەکێکیان توێژی جاش و خۆفرۆش و خیانەتکارن کە ئەو توێژە توێژێکین کە میلەتەکەیان بە بچوک نیشان دەدەن کە ئەو توێژە بەرامبەر توێژێکی دیکە قارەمانی کۆمەڵگا شەردەکات کە ئەو توێژە نەوەکانی پەرەوەردە دەکات لەسەر بەگژاچوونەوەی ستەمکاری و شەرکردن لە چیاکاندا، ئەو چینە قارەمانە کە شەر لەپێناو ئەوە دەکات کورد ئازادبێت و ببێتە خاوەن شوناسی خۆی."

هەروەها لەتیف فاتح فەرەج وتیشی: " ئەوەی کە زۆر مەترسیدارە دوژمن هیچ رێزێک لە سروشت و ئاژەڵ ناگرێت، لەم شەرەی ئیستا دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەشەردا ئاژەڵی وەکو سەگیان بۆمبرێژکردووە تا دژ بە گەریلاکانی ئازادی بیتەقیننەوە، ئەمەش نموونەی کارەکانی دەوڵەتانی سەرمایەدارییە، بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادیخوازان تەنها لە باشوری کوردستان نیە بەڵکو لەنێو خۆی تورکیادا ئازادیخوازان هەن ئەو عەقلیەتە فاشستەی دەوڵەتی تورک قەبوول ناکەن."

سەبارەت بە هاوکاریکردن و بێ دەنگبوون لەبەرامبەر داگیرکەران لەلایەن حزبەکانی باشوری کوردستانەوە، ناوبراو وتی: "بەداخەوە بێ دەنگیەکی زۆر هەیە بەرامبەر داگیرکەران بە سەرپەرشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلە یەک پاشان حزبەکانی دیکە و پاشان رۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی هەموویان بێ دەنگیان هەلبژاردووە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات لەسەر خاکی باشوری کوردستان."

هەروها نابراو دەشڵێت "داوای ئێمە وەکو چالاکوانان ئەوەیە کە هێڵی ئازادیخوازی لە تەواوی جیهان کە داکۆکی لە مافەکانی گەلانی بندەست جیا بکرێتەوە لە هێلی بێ ئیرادەیی و تەسلیم بوون و خۆ بەدەستەوەدان ئەو هێڵەی کە بێ هەلوێستی قبوول دەکات."

 

لەتیف فاتح فەرەج بەناوی ئامادەبووانی گردبوونەوەکەدا رایگەیاند، ئەو شەرەی گەریلا لەسەر چیاکانی کوردستان ئەنجامی دەدات شەری مانەوەی ئێمەیە، شەری ئاکاریش تەنها ئەوە شەرەنیە کە لە چیاکان دەکرێت بەڵکو شەری ئاکاری لە شارەکان و ناوەندە رۆشنبیرییەکان و مزگەوتەکان دەکرێت چونکە شەری ئاکاری ئەو شەرەیە کە تۆی ئازادیخواز بێ دەنگ نەبیت."

لە کۆتایدا ئەو رۆشنبیرەی شاری کەرکوک وتی: "ئەوەی لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاب و مەتینا روویدا سەرکەوتنی گەریلا بوو و شکانی دەوڵەتی تورک بوو، چونکە دەوڵەتی تورک پلانی هەبوو تەواوی گەریلا لەناوببات و لەماوەی شەو رۆژێکدا، ئەو سەردانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەنگەرەکان سەردانیکردنی شکستهێنانەکانیان بوو نەک سەرکەوتن، شەری ئێمە شەری ئازادی مرۆڤەکانە بۆیە هەر دەنێت سەربکەوین."

ف.ق