خەڵکی شەنگاڵ بڕیاری لەسێدارەدانی ٤ گەنجی ئێزدیان شەرمەزار کرد

خەڵكی شاروچکەی تەل عوزێری شەنگال لەدژی بڕێاری لەسێدارەدانی ٤ گەنجی ئێزدی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

وەلاتیانی شاروچکەی تەل عوزێری شەنگال ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لەدژی بڕیاری لەسێدارەدانی ٤ گەنجی ئێزیدی ڕێپێوانیان ئەنجامدا .

ڕێپێوانەکە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شەنگالەوە رێکخرا. ئەندامانی تەڤگەری گەنجان و ژنانی گەنجی ئێزدی و هاوڵاتیان بە دروشمی 'نا بۆ لەسێدارەدان' لە ناوەندی شاروچکەکەوە دەستیان بە ڕێپێوان کرد و لە بەردەم ناوەندی پۆلیس راگەیەنراوێکیان خوێندەوە.

رۆژی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠، دوو گەنج لە هۆزی شەمەڕ لە سەر رێگەی نێوان تەل عزێر و شەنگال کوژران. بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو گەنجە عەرەبە، ٤ گەنجی ئێزدی کە تەمەنیان ٢٠ ساڵ بوو، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکران.

دادگای سزای موسڵ لە ٢١ی نیساندا بریارەکەی لەبارەی ئەو ٤ گەنجە ئیزدیە ئاشکرا کرد. دادگای موسڵ سزای لەسێدارەکانی بەسەر گەنجەکاندا سەپاند.

 بۆ ئەوەی بریارەکە جێبەجێ بکرێت، پێویستە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سزاکە پەسەند بکات.

ف.ق