لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان ٢ کەس دەستگیرکران

پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا ٢ کەسیان دەستگیرکرد.

هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی یەشل ئۆزەن-ی ناوچەی خەلفەتی لە پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان  ئەنجامدرا. پۆلیس و جەندرمە لەو گەڕەکەدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هووڵاتییان و لەو هەڵکوتانانەیاندا عەبدولڕەحمان پۆڵات و دەنیز کارایورەک دەستگیرکران.

تا ئێستا هۆکاری ئەو هەڵکوتانەی پۆلیس و جەندرمەی تورکی ئاشکرا نەکراوە.

هەر ئەم بەیانییە لە جۆلەمێرگ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بە لانیکەمەوە ٣٠ کەس دستگیرکران.

لە ۲٤ی ئایاریشدا نزیکەی ۳۰ کەس دەستگیرکران، ١٢ کەسیان هونەرمەند و مۆزیکژەن بوون.  

هەروەها لە ٢٣ی ئایاریشدا نزیکەی ٧٠ کەسی تر لەلایەن پۆلیس و جەندرمەی تورکییەوە دەستگیرکران.

ژ.ت