لە سلۆپی ژنێک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی سلۆپی ژنێک بە ناوی خانم کوتلوک لە ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

لە ناوچەی سلۆپی جزیری باکوری کوردستان ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی خانم کوتلوک لە ماڵەکەیدا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

کوتلوک لە گڕەکەی شەهید هارون بۆی دەژیا و هاوسەرگیری کردبوو، لە ماڵەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو ژنە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ گواسترایەوە.

دوای پشکنین تەرمی کولتوک لە سلۆپی بەخاکدەسپێنرێت.

ف.ق