لە تەقەی چەکدارەکانی رژێمی ئێران دا ٤ هاوڵاتی لە مەریوان برینداربوون و کەسێکیش دەستگیر کرا

ماڵپەڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK) بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقەى هێزەکانی رژێمی ئێران لە مەریوان ٤ کەس بریندار بوون و کەسێکیش دەستگیرکراوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)، ئەو هاوڵاتییانە لە سنووری دۆڵەبی مەڕ و ماڵاتیان پێ بووە و  ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگادارکردنەوە و لە نزیکەوە لەلایەن چەکدارانی رژێمی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندارکراون. ئاژەڵەکانیشیان لەلایەن ئەو چەکدارانەی رژێمی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەو ٤ هاوڵاتییە بریندارە خەڵکی گوندی سەردۆشی شاری مەریوانن و بریتین لە، ئەیوب پیرۆزی تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی فەتاح، ئەبوبەکر فەتاحی تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی محەمەد، دانا پیرۆزی تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی عەتا و ئەیوب پیرۆزی تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی عەبدوڵا.

هەروەها هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی کارۆ سدیق یەمەنی خەڵکی گوندی سەردۆش لەلایەن ئەو چەکدارانەى رژێمەوە دەستگیر کراوە.

ژ.ت