بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: 324 رۆژه‌ داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین

بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه‌ له‌ پێناو كه‌سوكاره‌كه‌یان له‌ رحا چالاكی 'ئێشكگری دادپه‌روه‌ری' ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد"324 رۆژه‌ ئێمه‌ داواكاری دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین، ئاخۆ كه‌ی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ ده‌چه‌سپێت".

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ له‌ 14ی حوزه‌یرانی 2018دا له‌ ناوچه‌ی پرسوسی رحا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزه‌وه‌ كوژران، وێڕای كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، درێژه‌ به‌ چالاكیه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م دادگای رحا ده‌دات.

چالاكیه‌كه‌ كه‌ له‌ 9ی ئاداری 2021دا ده‌ستیپێكرد، له‌ رۆژی 324هه‌میندایه‌.

له‌ سه‌ر هه‌ژماری بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ تویته‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و په‌یامه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، "324 رۆژه‌ ئێمه‌ داواكاری دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین. ئاخۆ كه‌ی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ ده‌چه‌سپێت؟ ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌دا بێده‌نگن ئه‌وانه‌ تووشی زیان ده‌بن".

هـ . ب