پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە و وتی: "هێزەکانی هەپەگە و یەژاستارمان لە مانگی حوزەیراندا بەرخۆدانی شۆڕشگێڕییان گەیاندوەتە بەرزترین ئاست".

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی دیار غەریب و زەینەب کناجی-یەوە، کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکدا یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینای لە کەسایەتیی فەرهاد شبلی، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەواندا شەهید بوو، کردەوە. کۆمیتەکە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد، کە 'فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە'یان لە زاپ کردەوە بە ژێر گڵەوە".

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بەمشێوەیەیە:

ئێمە لێپرسینەوە بۆ هەڤاڵ هەڵمەت دەکەین، لێپرسینەوەی زیاتریش دەکەین

"هەڤاڵ هەڵمەت (دیار غەریب) ڕۆڵە قارەمانەکەی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و دەستەی سەرۆکایەتیی گشتیی کەجەکە، سێ ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک و نۆکەرانی کورد دا شەهید بوو. لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە ڕێزەوە، بە خۆشەویستی و سوپاسەوە یادی هاوڕێ هەڵمەت دەکەینەوە. ئێمە؛ بزووتنەوە و گەل بە بەرخۆدانی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، تۆڵەی هاوڕێ هەڵمەت و هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان لە فاشیستە بکوژەکان دەکەینەوە. لە ساڵی چوارەمدا تێکۆشانمان بۆ تۆڵەسەندنەوە بەهێزتر دەکەین و بەهێزتر و زیاتر لێپرسینەوە لە بکوژانی گەلی کورد دەکەین.

شۆڕشگێڕی هێڵی ئاپۆیی

هەڤاڵ هەڵمەت لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا زۆر گەنج بوو، مەترسی و هەڕەشەی هێزە خائینەکانی بۆ هەبوون و ئازادیی کورد بینی و هێڵی ڕاستی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا بینی. لەسەر ئەم بنەمایە بێ دوودڵی چووە ریزەکانی پەکەکە و پەروەردەی  ڕێبەرایەتیی بینی. پاشان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە هەموو توانانی خۆیەوە کاری کرد. ماوەیەکی زۆریش گەریلایەتیی و فەرماندەیی کرد. لە باشووری کوردستان پێشەنگایەتیی بۆ ئافراندنی سیاسەتی دیموکراتیک دەکرد. لەسەر هێڵی ئاپۆیی قووڵتر بوویەوە و بەشداریی لە کاری پەروەردەکردنی سەدان جەنگاوەر و تێکۆشەری شۆڕشگێڕدا کرد. بە کەسایەتییە فرەلایەنەکەی بوو بە شۆڕشگێڕێکی گشتیی هێڵی ئاپۆیی. بوو بە هاوڕێ شۆڕشگێڕانی پێشەنگی باشور شەهید دکتۆر سیروان و شەهید ڤیان بوو.

هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە بوو

هەڤاڵ هەڵمەت لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە پرۆسەیەکی سەخت بوو لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و بە بێ دوودڵی بەم شێوەیە ڕێیانکرد. بە هەڵوێستی بەرز و بەڕێزانەى، بە بڕوابوون، بە متمانە، بە پێداگری و سووربوون و خاکییانە ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و پێویستی بە چ ئەرکێک بوو ئامادەی هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بوو. هیچ کاتێک جیاوازیی نەخستە نێوان گۆڕەپان ئەرک. لەسەر بنەمای گۆڕانی پارادایم، لە ریزی پێشەوە بەشداریی لە بونیاتنانەوەی پەکەکە و تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کرد.

باوەڕی بە یەکێتیی کورد هەبوو

هەڤاڵ هەڵمەت هەمیشە باوەڕی بەیەکێتی و یەکگرتوویی کوردستان هەبوو. بە هۆشمەندی و ئاگایی قووڵی مێژووییەوە، دوژمنانی گەلی کورد و کوردستانی بە دروستی دەناسی، هەرگیز لە خەبات و تێکۆشانی دژ بە ئەوان دا پاشەکشەی نەکرد. لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە تێکۆشانی لە دژی سیاسەت و مێشکی پاکتاوکار – داگیرکەری و  تێکۆشان لە دژی خیانەت و ناپاکی پێکەوە هەڵدەسەنگاند. بەم شێوەیە هەمیشە بەرامبەر بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دوژمنان دەوەستایەوە. بەم تێگەیشتن و هەڵوێستەوە نوێنەرایەتیی هێڵی ڕاستی ئازادی و دێموکراسیی لە باشووری کوردستان کرد.

هەڵوێستەکەی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ڕووناک دەکاتەوە

هەڵوێستی هەڤاڵ هەڵمەت لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک ونۆکەریی کورد، تێکۆشانەکەى ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو کاتێکی تر رۆژگارمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە. لە باشووری کوردستان نوێنەرایەتیی هەڵوێستی ڕاستەقینەی شۆڕشگێڕی و نیشتمانپەروەری، هەڵوێستی ئازادیپارێز و دیموکراسیانەی دەکرد. لە کاتێکدا فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە هەوڵی داگیرکردنی ستراتیژیترین ناوچەکانی باشوری کوردستاندایە و پارتیش (پەدەکە) هاوکاری دەکات، ڕێگا و هەڵوێستی ڕاست هێڵی شەهید هەڵمەتە، بۆیە لە هەموو کاتێکی تر پێویستە بە دروستی لە حەقیقەتی شەهید هەڵمەت تێبگەین و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت.

لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی هاوڕێ هەڵمەت لەسەر ئەم بنەمایە دەکەینەوە و لێی تێدەگەین. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان لەسەر ئەم بنەمایە جێبەجێ بکەین. ئێمە پێمانوایە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و بەتایبەتی ژنان و گەنجان و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران لەو بنەمایە تێدەگەن و بە شێوەیەکی گونجاو ئەرکی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری خۆیان بەجێدەهێنن. ئێمە باوەڕمان وایە، کە لەگەڵ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار یەکدەگرن، بۆ ئەوەی قارەمانانە لە دژی چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادایە، لە حەفتانینەوە بۆ خواکورک بەرخۆدان بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان و بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەکەین، لە راستیی شەهید هەڵمەت بە دروستی تێبگەن و چالاکانە لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و نۆکەریی کوردان تێبکۆشن.

ئێمە لەسەر هێڵی فیدایی زیلان ڕێکخستن دەکەین و شەڕ دەکەین

٣٠ی حوزەیران بۆ ئێمەى بزووتنەوە و گەل ڕۆژی فیدایەتییە. خوداوەندی ئازادیمان هاوڕێ زیلان ٢٦ ساڵ پێش ئێستا چالاکیی مێژوویی خۆی ئەنجامدا و شەهید بوو، واتە ئێمە لە ٢٦هەمین ساڵڕۆژی فیدایەتیدان. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "زیلان فەرماندەی منە، ئێمە لە ژێر فەرمانی ئەوداین". ئێمە گەل و بزووتنەوە؛ ماوەی ٢٦ ساڵە لەسەر هێڵی فیدایی زیلان ڕێکخستن دەکەین و لەژێر فەرمانی زیلاندا شەڕ دەکەین. ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە هەموو سەرکەوتنەکانمان و دەستکەوتەکانمان بەدەست هێناوە. لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەم شێوەیە بازنەیەکی ئاگرمان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد.

ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە هەر چوار لای کوردستان شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل لەسەر ئەم هێڵە بڕێوەدەچێت. بەرخۆدانی ئێمەی گەل و گەریلا، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەیان کرد بە ژێر گڵەوە، لەسەر ئەم هێڵە بەڕێوەدەبرێت. لەسەر هێڵی زیلان، ئێمە خۆمان هۆشیار و زانا دەکەین، خۆمان بە رێکخستن دەکەین و شەڕ دەکەین و سەردەکەوین.

لەسەر ئەم بنەمایە، لە ٢٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، پێشەنگی فیدایی هاوڕێ زیلان بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە بەبیردێنینەوە، بەڵێنی سەرکەوتن دووپات دەکەینەوە. ٢٦هەمیەمین ساڕۆژی فیدایەتییەکەى لە گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانی دیموکراتیکمان پیرۆز دەکەین. لە ٢٧هەمین ساڵدا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. پێش هەموو شتێک ژنان و گەنجان داوا لە هەموو هەڤاڵان و گەلەکەمان دەکەین، کە بەباشی لە راستیی فیدایەتی زیلان تێبگەن و نوێنەرایەتیی سەرکەوتن بکەن.

فەرهاد دێرک پێشەنگی شۆڕشی ١٩ی تەمووز بوو

ڕۆڵە بەنرخەکەی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێشەنگ و ماندونەناسی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢، فەرهاد دێرک (فەرهاد شبلی)، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کە لە ١٧ی نیسان لە شاری کەریلا لە باشووری کوردستان لە هێڕشی ئاسمانیی بەڕێوەبەریی ئاکەپە – مەهەپەی پاکتاوکار – فاشیست دا شەهید بوو. تەرمەکەی لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی دەیان هەزار کەس لە مەزاری شهیدانی خەبات دێرک بەخاک سپێردرا. پێش هەموو شتێک کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی هێژا خاوەندارییان لە پێشەنگی شۆڕشی خۆیان فەرهاد دێرک کرد.

فەرهاد دێرک تێکۆشەرێکی فیدایی گەل بوو، کە لەسەر هێڵی زیلان بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشا. فەرمانی خۆی دا بەخەباتی دێموکراسی و ئازادی بۆ گەلی کوردستان. وەک وڵاتپارێزێک و شۆڕشگێڕێک بە هەڵوێستێکی یەکگرتووانە هەموو جۆرە ئەرکێکی بەسەرکەوتوویی بەجێ دەهێنا. ئەو پێشەنگ و شەڕڤانێکی ڕاستەقینەی گەل بوو. ئەو ماندونەناسێکی ڕاستەقینە و پێشەنگی بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد بوو. بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا بۆ گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی خۆیان لەسەر هێڵی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕێکبخەن و ببنە خاوەن ژیانێکی برایانە، جدیترین ئەرکیان جێبەجێ کردووە. ناوی فەرهاد دێرک لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا بووە بە یەک و ئاوێتەى یەکتر بوون.

بۆیە ئیدارەی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە دوژمنی گەلی کوردە، هێرشی کردە سەر فەرهاد دێرک و بە شێوەیەکی نامەردانە کوشتی. ئەم هێرشە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هێرشی قڕکردنی ئیمراڵی و هێرشەکان بۆسەر گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دا نییە. هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هێرشی لە ناوبردن و داگیرکاری بۆ سەر گەریلاکان لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین نییە. هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ  هێرشەکانی سەر خەڵکی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر عەفرین و سەرێکانی نییە.

دوژمنی کوردان، دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار - فاشیست، پێیوایە بە کوشتنی فەرهاد دێرک دەتوانێت ڕێگری لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا بکات و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بترسێنێت و لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بکشێنەوە، بەڵام لە پرسە شکۆدارەکەدا، ئەوەش دەرکەوت، کە حساباتەکەیان هەڵە بووە. ئێمە باوەڕمانوایە، کە گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهێزتر دەبن، هەڵوێستی خۆیان بەهێزتر و هەمیشەیی دەکەن، نەتەوەیی دیموکراتیک بنیات دەنێن و زیاتر پارێزگاری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن و دەیکەنە بنەمای سوریای دیموکراتیک و تۆڵەی کۆمەڵکوژیی فەرهاد دێرک دەکەنەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، فەرهاد دێرک بە ڕێزەوە و سوپاسگوزارییەوە بیرمان دەکەوێتەوە، پێش هەموو شتێک ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازارەکانی گەلی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەزانین.

گەریلا فیداییەکان پێشەنگی سەرکەوتنن

هێزە گەریلا قارەمانەکانمان لە چوار لای کوردستانەوە بە تایبەتی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گورزی قورس لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەدەن. لە مانگی حوزەیراندا هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستارمان بەرخۆدانی شۆڕشگێڕییان گەیاندە بەرزترین ئاست. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەیە لە زاپ چەقیوە و گیریخواردووە، نب بە پشتیوانی ناتۆ و پارتی (پەدەکە) رزگاری دەبێت و نە بە تاوانەکانی جەنگیش خۆی بۆ ڕزگار دەکرێت. لە وەرخەل بۆ کوڕەژارۆ، لە چیای ڕەش تاەکو شاخی جودی، لە شاخی ئێف ئێمە تاوەکو شاخی هەکاری، گەریلا قارەمانەکانمان لە هەموو ناوچەیەک دا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیان کردووە بە ژێر گڵی کوردستانەوە.

ئاشکرایە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، لە هەموو ناوچەیەک لە سەر هێڵی زیلان فیدایی زیلان بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانمان ئەنجام دەدرێت. بە ئاشکرا ئەوە دەبینرێت، کە گەریلا فیداییەکان هێزێکی چەند بەهێزن، کە شکست ناهێنن، بە هەموو شێوەیەک خوڵقێنەری سەرکەوتنن و پێشەنگن. سەرەڕای بەکارهێنانی هەموو جۆرە تەکنیک و چەکێکی قەدەغەکراو، چەتەکانی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بۆ ماوەی ٤٨ ڕۆژ نەیانتوانی بەرخۆدانی چوار گەریلای فیدایی لە گۆڕەپانەکانی شەڕی شەهید بەرخودان بشکێنن و لە کۆتاییدا بە چالاکیی فیدایی و بە شێوەی زیلان هەر چوار گەریلاکە گورزی کوشندەیان لە هێزە داگیرکەرەکان دا و شەهید بوون.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەیان لە زاپ دا کردووە بە ژێر گڵەوە. هیوای بەردەوامیی سەرکەوتنەکانیان بۆ دەخوازین. لە کەسایەتیی گیانفیدا و فیدایی نەمری سەنگەرەکانی بەرخۆدان دا، شەهیدان هەڤاڵ باگەڕ گەڤەر، ئاڤزەم چیا، ئارین کۆبانێ و شەڕزان هنگرڤان و لە کەسایەتیی ئەوان دا بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانیەوە یادی هەموو  شەهیدە قارەمانەکانی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکەینەوە. پێش هەموو شتێک ژنان و گەنجان، داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لە دەوری بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا کۆببنەوە و هەڵمەتی پێنجەممان لە هەموو ناوچەیەکدا و لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بەهێزی درێژە پێ بدەن".

ژ.ت