خۆپیشاندانەکان-ی عێراق گەییشتە ناسریە

لە بەرامبەر کەمیی خزمەتگوزارییەکاندا، ماوەى هەفتەیەکە لە شارى بەسرە-ى باشوورى عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى سەریهەڵداوە و دواتر خۆپیشاندان گەیشتە کەربەلا و نەجەف و میسان و ناسرییە، خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر چەندین بارەگاى حکومى و حزبیدا گرتووە.

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ئاڵۆزیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران-دا دورستبوو، بەگویرەی میدیا عێراقییەکان لە بەسرە ٢ خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە ناسریە ٢٠ خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەوخۆپیشاندانانەی کە ماوەی هەفتەیەکە باشووری عێراقی گرتووەتەوە و لە شاری بەسرە دەستی پێکرد شاروشارۆچکەکانی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە. لە شاری ناسرییەی عێراقیش هاووڵاتیان ڕژانە سەرشەقامەکان.

ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری ناسرییە-ی عێراق بەسەدان هاووڵاتی کۆبونەوە و لەدژی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. خۆپیشاندەران بەرەو بینای مەجلیسی شاری ناسرییە بەرێکەوتن. بەڕێوەبەرانی مەجلیس بیناکەیان چۆڵکردووە و لەنێوان خۆپیشاندەران وهێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی دروست بوو ،تائیستا ٢٠ کەس بریندار بوون.

'لە بەسرە ٢ هاوولاتی کوژران'

لە ساری بەسرە خۆپیشاندەران ویستیان  بکەونە ناو بینای مەجلیسی ئەوسارە، بەڵام بەرەو ڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە کە لەو هێرشانەدا ٢ کەس کۆژران.

جێگای ئاماژەیە کە ئاژانسی هەواڵی سۆمەرییە نیوز،  بڵاوی کردووەتەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە و گوێگرتن بۆ ئەو داواکارییانەیان حەوت بڕیاری دەرکردووە.

حەیدەر عەبادی، سێ ملیۆن و نیو تریلیۆن دینار بودجەی بۆ پارێزگای بەسرە دیارییکردووە و فەرمانی دەرکردووە، کە بۆ پاڵاوتنی ئاوی پارێزگاکە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بودجەی پێویست بدرێتە ئەو پارێزگایە.

هەروەها فەرمانی داوە، کە بەپێی سیستمێکی دادپەروەرانە هەلی کار بۆ بێکاران دابین بکرێت، لەلایەکی دیکەوە کێشەکانی کارەبا چارەسەر بکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، کە سەرچاوە ئاوییەکان لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، موسەنا و دیوانییە زیادبکرێن.

لەلایەکی دیکەوە، هێزی وەڵامدانەوەی خێرای حکومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەسرە ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کراون.

جێگای ئاماژەیە، کە خۆپیشاندانەکان لە بەسرەوە دەستیپێکرد و پاشان لە بەغدادی پایتەخت و نەجەف بڵاوبووەوە، ڕاگەیەندراوە، کە ئەمڕۆ شەپۆلی خۆپیشاندانەکان کەربەلاشی گرتووەتەوە.

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا سەدان هاوڵاتی برینداربوون.

ک-ش