بەرێوەبەرێکی پێشووی هەدەپە و خانەوادەکەی رادەستی تورکیا کرانەوە

محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە کە تورکیا سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو، لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرایەوە.

محەمەد سەیید دەمیر بەڕێوەبەری پێشووی رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد، لە ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستنی تیرۆر' و ' پرۆپاگەندە بۆ تیرۆر' ٦ ساڵ و ٨ مانگ سزای بەسەردا سەپێندرابوو. دەمیر دوای بڕیاری دەستگیرکردن لە ٢٣ی کانونی دووەم لەگەڵ خانەوادەکەی رووی لە یونان کرد. بەڵام دەمیر و خانەوادەکەی لەلایەن یونانەوە رادەستی تورکیا کرانەوە.

محەمەد سەیید دەمیر و دایکی بە ناوی فەریدە دەمیر دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی یونانەوە رادەتسکرانەوە، لەلایەن هێزەکانی تورکەوە دەستگیرکران. دواتر فەریدە دەمیر ئازادکرا و سەیید دەمیر بە بیانوی ئەوەی قەدەغەی چوونە دەرەوەی پێشێل کردووە، لەلایەن ١٠مین سادگای سزا قورسەکانی ئامەدەوە دەستگیرکرا. دەمیر لە ئێستادا لە زیندانی پیتی ئێفی ئەدرنەدایە.

ف.ق