بە دیمەن

شۆڕش ئالان: تێکۆشانی شەهیدانی سێدارە دەگەیەنینە سەرکەوتن

ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شۆڕش ئالان سەبارەت بە شەهیدانی ٩ی ئایاری ٢٠١٠ کە لە زیندانی ئێڤین لەسێدارەدران، وتی: "'هەر پێنج شەهیدی سێدارە پێکەوە بوونە ئیرادەیەکی کوردستانی و ئێرانی'.

ساڵیادی شەهیدانی ٩ی ئایار ٢٠١٠

سەبارەت بە واتای مانگی ئایار و ١٤هەمین ساڵیادی شەهیدانی سێدارە، ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکنی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شۆڕش ئالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا شۆڕش ئالان وتی، "ئێمە لە مانگی شەهیدان لە مانگی ئایارداین. سەرەتا لە کەسایەتی هەڤاڵ شیرین عەلەمهولی، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، هەڤاڵ عەلی حەیدەریان، وڵاتپارێزی بەنرخی فەرهاد وەکیلی و لە کەسایەتی وڵاتپارێزی فارس مەهدی ئیسلامیان کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە زیندانی ئێڤینی تاران لەسێدارەدران، لە کەسایەتی هەڤاڵ خۆشمێر سنە، هەڤاڵ شاهین داڵاهۆ، زۆزان و نوپەلداکان کە لە ٥ی ئایاری هەمان ساڵدا لە داڵاهۆ بە پیلانگێڕیەک ژەهرخواردکران، شەهید کران و لە ٢١ی مانگی ئایاری ٢٠١٥دا لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەمان هەڤاڵ کاواندا و لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵیدا شەهید بوون هەڤاڵ ئاخین، بەرچەم و بەدران، نزیک دەبینەوە. لە کەسایەتی هەموو ئەو شەهیدانەدا سەرجەم شەهیدانی مانگی ئایار و تەواوی ئەو شەهیدانەی لەپێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەختکردووە بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە، بەڵێن و پەیمانی خۆمان بۆ ئەو شەهیدانە دووبارە دەکەینەوە. تاکۆتایی تێکۆشانی خۆمان بەو پەڕی تواناوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

شۆڕش ئالان بەم جۆرە واتا و گرنگی مانگی ئایاری پێناسە کرد: "بێگومن لە تێکۆشانی گەلەکەماندا مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. ئەو مانگە هەم لەلایەن بزوتنەوەی ئازادی، هەم لەلایەن گەلەکەمانەوە وەک مانگی شەهیدان دیاریکراوە. لە بەر ئەوەی لە هەر رۆژێکی ئەو مناگەدا شەهیدێکمان بەخشیوە، لەبەر ئەوە وەک پێشەنگ وەک ناسنامەی گەلەکەمانن. ئەو شەهیدانەی گیانیان بەخت کردووە ئیرادە و هەڵوێستیان بەرامبەر داگیرکەری ئافراندووە، بۆ ئەوەی گەلی کورد بتوانێت بگاتە سەرکەوتن و یەکڕیزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

فەرماندەی یەرەکە باسی شەهیدانی سێدارەی کرد و بە بەرفراوانی تێکۆشان و کەسایەتی ئەوانی خستەڕوو، "سەرەتا جارێکی دیکە شەهیدانی زیندانی ئێڤین جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە. بە تایبەتی لە کەسایەتی هەڤاڵمان شیرین عەلەمهولیدا کە هەڵوێستێکی بەنرخ و شۆڕشگێری لەبەرامبەر داگیرکەران نیشاندا. بە هەڵوێستی خۆی دەریخست کە ژنانی کورد دەتوانن وەک کاتی سەرەتا کە چۆن ناسنامە و کولتوری خۆیان پاراست، لەناو زیندانیشدا لە سەر هێڵی لەیلاکان و ساراکان پێشەنگایەتی بکەن و لەبەرامبەر ستەمکارترین و بێ ئابڕوترین داگیرکەراندا بوەستنەوە و بەم جۆرە کەسایەتی خۆی پاراست و بووە هێمای بەرخودان لە بەرامبەر دەسەڵاتداری دواکەوتووانەی رژێمی سێدارە. لەبەر ئەوە هەڤاڵ شیرین عەلەمهولی ئەمرۆ بووەتە پێشەنگی ژنی ئازاد، بووەتە پێشەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و ناسنامەیەکی بەدەستهێناوە و بەو ناسنامەوە لە ناو دڵی هەموو گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و کوردستادا دەژی.

هەروەها مامۆستای رۆشنبیر، پێشەنگی منداڵانی کوردستان مامۆستا فەرزاد کەمانگەر کە بە هەڵوێستی رۆشنبیرانەی خۆی و وڵاتپارێزی بەرمبەر بە رژێمی سێدارە چۆکی دانەدا، تێکۆشا و نیشانیدا کە رۆشنبیرانی کوردستان پێویست چۆن بن، هەروەها مامۆستایەک پێویستە چۆن پێشەنگایەتی بکات و بە چ شێوەیەک رێبەرایەتی بۆ خوێندکارانی بکات. ئەوەی دیاریکرد و تا کۆتا هەناسەی خۆی بۆ سەرکەوتنی ناسنامەی کوردایەتی و کوردستن تێکۆشانی کرد. بۆ ئەوەش بووە پێشەنگی مامۆستای زمانی کوردی.

هەروەها هەڤاڵ عەلی حەیدەریان کە لە هەمان کاتدا وەک پێشەنگی شۆڕشگێڕ لە کوردستاندا لە بەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩دا هەڵوێستی نیشاندا و بەشداری لە ناو ریزەکانی گەریلادا کرد. بە سەربەرزیەوە تێکۆشانی گەریلای بەڕێوەبرد و لەکاتی بەدیلگیرانیدا لە زیندانی ئێڤین لەسەر هەمان هەڵوێستی شۆڕشگێری بەردەوام بوو و تا کۆتایی جەختی کردەوە کە سەر دەبەخشێت بەڵام نهێنی و سڕ نادرکێنێت. لەبەرامبەر هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە درێژەی بە تێکۆشاندا و شەهیدبوو.

هەروەها باوکی هێژا و وڵاتپارێزی رۆشنبیری شاری سنە کاک فەرهاد وەکیلی، سەرباری ئەوەی خاوەن بنەماڵە و منداڵ بوو، بەڵام لە پێناو ئازادی کوردستاندا لە بەرامبەر رژێمی سێدارە تێکۆشانی کرد و هەموو شتێکی خۆی بەخت کرد. بەم جۆرە بووە نمونەیەکی وڵاتپارێزی، بووە نمونەیەکی رۆشنبیری، بووە نمونەی باوکێک کە ئەمرۆ لە کوردستان وەک هێما دەتوانرێت سەیری بکرێت.

لەگەڵ ئەواندا هەروەها وڵاتپارێزی فارس مەهدی ئیسلامیان کە پێکەوە شەهیدبوون و لەسێدارەدران. هەر پێنجیان پێکەوە بوونە هەڵوێست و ئیرادەی کوردستانی و ئێرانی. لە کەسایەتی ئەواندا تێکۆشانی ئیرادەی ئازاد، تێکۆشانی رۆشنبیری و وڵاتپاڕێزی سەرکەوت.

لەسەر هەڵوێستی دەوڵەتی ئێران لە دژی گەل و ئەرکەکانی گەلەکەمان بەرامبەر بە داگیرکەری ئێران شۆڕش ئالان وتی: "لە ١٤هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی ئەو پێشەنگ و شۆڕشگێڕانەدا پێویستە خاوەنداری مێژوویی لەوان بکرێت. هەروڵاتپارێزێک دەزانێت کە جێگەی ئەو شەهیدانە لە تێکۆشان لە دژی رژێمی سێدارە بە چ شێوەیەکە و خاوەن بەهایەکی گەورەیە. پێویستە لەبیر نەکرێت کە تەرمەکانی ئەو پێشەنگانەی تێکۆشان لە دژی رژێمی سێدارە تائێستا بە دەست داگیرکەرانەوەیە. وەک گەلی کورد، وەک پێشەنگەکانی تێکۆشان لە دژی رژێمی سێدارە ئێمە نەمانتوانیوە تەرمی ئەو هەڤاڵانە لە داگیرکەران وەربگرینەوە. هەروەها لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا ئێمە دەمانەوێت باس لەوەش بکەین. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تائێستا دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، دەوڵەتی رژێمی سێدارە تەرمی هەڤاڵانمانی رادەستی ئێمە و بنەماڵەکانی نەکردووەتەوە. ماوەی ١٩ ساڵە لەسەر بنەماڵەی وڵاتپارێزان و ئەوانەی هەڵوێستی کوردستانیان هەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕێکی دەرونی بەرێوەدەبرێت. لەبەر ئەوەش پێویستە ئێمە لە دژی هەڵوێستی داگیرکەری ئێران، خاوەن هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی بین. ئەگەر داگیرکەری ئێران تا ئەمڕۆ پێداگریی لە هەڵوێستی خۆی دەکات، ئێمەش تا کۆتایی دەبێت پێداگربین و تێکۆشان بکەین. لەو بابەتەدا پێویستە هەڵوێستی گشتیمان هەبێت. بێ بەرامبەر و بەبێ ئەوەی رۆژێکیش لە تێکۆشان دوابکەوین، لە کەمپینی گشتی لە دژی سێدارەدان کە چەندین ساڵە بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ پێویستە بە دەنگێکی بەرز لە دژی رژێمی سێدارە هەموو کەس خاوەن هەڵوێست بێت.

گەلەکەمان پێویستە باش بزانێت کە رژێمی داگیرکەری ئێران ئەمرۆ کۆمەڵکوژی بە رێباز و شێوازی جیاجیا لەسەر کۆمەڵگاکەمان بە تایبەتی لەسەر ژنان و گەنجان بەڕێوەدەبات. کۆمەڵکوژییەک کە لە زیندانەکان لە رێگەی ئەشکەنجە، کۆمەڵکوژی دەرونی و کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە کرێکاران بەڕێوەدەچن دەبێت ببنە مایەی ئەوەی ئێمە خاوەن هەڵوێست بین و تێکۆشانی خۆمان لە بەرامبەر رژێمی سێدارە درێژە پێبدەین.

لە ساڵیادی ١٤هەمینی شەهیدانی سێدارەدا پێویستە ئەوە لەبیر نەکرێت. ئەگەر ئەمڕۆ کەسانی کورد و ئەو کەسایەتیانەی لە بەرامبەر رژێمی سێدارە و سێدارە خاوەن هەڵوێست بوون و خاوەن هەڵوێستن، ئەگەر یەکڕیزییەکی فکری و رۆحیمان هەبێت، ئەگەر یەکهەڵوێستی هەبێت، ئەو کاتە دەتوانین بەر بە سێدارە و لەسێدارەدان لە داهاتوودا بگرین. بەم جۆرە ئەگەر هاوبیر و هاو هەڵوێست نەبین، خاوەن یەک تێکۆشان و یەک رێبازی تێکۆشان نەبین و پرش و بڵاوبین، رژێمی سێدارەش درێژە بە لەسێدارەدانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان دەدات.

لە درێژەی قسەکانیدا شۆڕش ئالان باسی لە رێبازی ناجوامێرانەی دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەر گەریلا کرد و وتی، "رژێمی ئێران ئازایەتی و بوێری نییە کە بچێتە سەر تیمێکی گەریلا، بەڵام بە رێبازەکانی ژەهراویکردن، پیلانگێڕی و گەلەکۆمە دەیەوێت بەر بە تێکۆشان لە کوردستان بگرێت. لە کەسایەتی پێنج هەڤاڵماندا لە داڵاهۆ، دواتریش لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە داڵاهۆ ١٢ هەڤاڵامانیان بە هەمان شێوە ژەهراوی کرد و ویستیان نیشانی بدەن کە چەندە سەرکەوتوون، بەڵام ئەوە تەنیا لاوازی رژێمی دواکەوتوو نیشان دەدات، نیشانی دەدات کە لە شەڕدا چەندە بێ کەرامەت و بێ ئابڕون. لەبەر ئەوە ئەو هەڤاڵانەمان کە دەیانویست لە داڵاهۆ کولتوری یارسانەکان بپارێزن و لەهەمان کاتدا بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە کرماشان و داڵاهۆ لەوێ بوون و تێکۆشانیان بەڕێوەدەبرد، بوونە ناسنامەیەکی داڵاهۆ، بوونە ناسنامەیەک بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری ناسنامەیەکی تایبەتن. شان بە شان و لە تەنیش باوەڕییەک تێکۆشانیان بەرێوەبرد و ئەوان هەم شەهیدانی باوەڕی یارسانن، هەمیش شەهیدانی گەلی کوردن. شەهیدانمان لە داڵاهۆ لەوپەڕی نرخ و بەهادان، لەبەر ئەوەی لە رێگەی ئازادی کوردستان لە رێگەی بیر و باوەڕییە جیاکاندا گیانی خۆیان بەخت کرد.

لە کەسایەتی شەهیدانمان لە داڵاهۆدا، ئێمە هەموو شەهیدانمان کە لەپێناو بەرەوپێشبردنی خەبات و تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان بەخت کرد، ئێمە هەموو شەهیدانی کوردستان بەبیر دەهێنینەوە و رایدەگەیەنین کە تا سەر تێکۆشانی ئەوان دەگەیەنینە سەرکەوتن".

هـ . ب