عێراق داوا لەئەمریکا دەکات لەسزاکانی لەسەرئێران ڕەچاوی دۆخی عێراق بکات

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری نوێی عێراق داوای لە ئەمریکا کرد ، لە کاتی گەمارۆئابوورییەکاندا لەسەرئێران ڕەچاوی دۆخی ئابووری و سیاسی عێراق بکەن.

 

ئەمریکا ڕایگەیاندوە، دەوڵەتی عێراق دەتوانێت بۆ ماوەی تەنیا ٤٥ رۆژ گازی سروشتی و وزە لە ئێرانەوە ھاوردە بکات بەومەرجەی کە مامەڵەکە بە دۆلارئەنجام نەدرێت.
بەرھەم ساڵح رایگەیاند، ئەوان لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نیگەرانن و وتی،بەدڵنیاییەوە، نامەنەوێت ھیچ زیانێک بە گەلی ئێران بگات.
بەرھەم ساڵح ئەوەی خستەروو، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکی ھاوسەنگی لەگەڵ دراوسێکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ھەبێت،" ئێران دەوڵەتێکی دراوسێیە و بەرژەوەندی ئێمە لەوەدایە پەیوەندییەکی باش و نەگۆڕمان لەگەڵیدا ھەبێت.

رۆژی ٥تشرینی دووەم/١٤ی خەزەڵەوەری ٢٠١٨ قۆناغی دوویەمینی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەرکەرتە ھەستیارەکانی ئابوری ئێران وبە تایبەت کەرتی ووزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە. دەوڵەتی ئەمریاکا ٨ وەڵاتی بۆماوەیەکی کاتی لەدەرەوی گەمارۆکان هێشتووە و ڕێگەیان پێدراوە کە مامەڵەلەگەل ئێراندابکەن.عێراقیش یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە بۆ ٤٥ ڕۆژ دەتوانێت لەگەل ئێراندا مامەڵە بکات.

بەرپرسی بانگی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستبووە ڕوو کە ئابوری عێراق بەشێوازێکی فراوان بە ئێرانەوە گرێدراوە.

ک-ش