بە هەزاران دانیشووانی کۆبانێ تەرمی ٣ شەهیدیان بەخاکسپارد

لە شاری کۆبانێ بۆ ٣ شەڕڤان کە لە هێرشی چەتەکانی داعشدا لە حەسەکە و لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە دێرک شەهید ببوون، بە مەراسیمێک لەلایەن هەزاران کەسەوە بەخاکسپێردران.

بە هەزاران دانیشتووانی کانتۆنی کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ کۆبونەوە و بەشداریان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئازاد خەلیل (ئازاد کۆبانێ)، شەهید محەمەد ئیسماعیل (شیار کۆبانێ) و شەهید عوسمان خەلیل (عوسمان کۆبانێ) کرد.

شەهید ئازاد خەلیل و عوسمان خەلیل لە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی داعش لە زیندانی سەناعەی حەسەکە شەهید ببوون و شەهید محەمەد ئیسماعیل لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ویستگەی کارەبای گوندی تەقەل پەقەل لە دێرک شەهید ببوو.

لە گۆڕستانەکە مەحمود کۆبانێ یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد. مەحمود کۆبانێ رایگەیاند کە پلانی داعش لە کۆنترۆڵکردنی زیندانی سەناعە گەورەتر بوو و ئامانجەکە ژیانەوەی داعش بوو لە هەرێمەکە.

مەحمود کۆبانێ رایگەیاند، پێویستە گەلی هەرێمەکە لە بەرانبەر پیلانگێڕی هوشیار و یەکگرتوو بێت بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی شەهیدان بپارێزێت.

لە مەراسیمەکەدا ئەنجامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات سوڵتان ئەحمەد قسەی کرد و پێویستی جێبەجێکردنی یەکێتی لەبەرانبەر هێرشیان شیکردەوە.

بۆزان ئیسماعیل برای شەهید مەحمود ئیسماعیل ئاماژەی بە پیلانگێڕی دژی هەرێمەکە کرد و پێویستی بەرخۆدانی لە بەرانبەر پیلانگێڕی دووپات کردەوە.

دواتر باوەڕنامەی شەهیدان رادەستی خانەوادەکانیانکرا و جەماوەر تەرمی شەهیدەکانیان بەخاکسپارد.

ف.ق