'بە شەڕی گەلی شۆڕشگێرییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین'

بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی منبج، هارون گابار ئاماژەی بەوەدا گەنجان بە ئایدییاکانی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەن.

شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێبازێکی تێکۆشانە کە گەل دەیگرێتەبەر بۆ پاراستن لە خاک و هەبوونی خۆیان. بەم ئاییدیا شۆڕشگێڕییەوە گەنجانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو هەوڵێکیانەوە هەوڵی دژ-وەستانەوەی هێرشەکان دەدەن، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی منبج، هارون گابار بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد لە چوارچێوەی ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆدا هەنگاودەنێن و بنەمای تێکۆشانیانە.

هارون گابار لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا پێویستە گەنجان خۆیان دابڕێنن لە هەموو مەرامە سیاسییە پیسەکان و ئەمەی وت: "شەڕی گەل بەمانای بەرگریکردنی گەلە لە خاک و هەبوونی. پێویستە وەک گەنجان پەرە بە تێکۆشانمان بدەین و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەرگرین، بە بڵاوکردنەوەی لە هەموو جیهاندا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین."

'بۆ تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەکۆشین'

لە کۆتایی قسەکانیدا گابار جەختی لەوەکردەوە وەک گەنجان هێز لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرن و وتی: "لەسەر گەلەکەمان شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. پێویستە خۆمان لەو شەڕە پیسە بەدووربگرین و بە تێکۆشانمانەوە گەلەکەمان ڕزگار بکەین. ئەم تێکۆشانەشمان بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. پێویستە هەموو گەنجێک ژیانی بۆ ڕزگاری گەلەکەی تەرخان بکات. پێویستە لە شەڕی گەلی شۆرشگێڕیدا بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە بەردەوام بین. لەسەر ئەم بنەمایە بتوانین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین."