چالاکییەکانی ١ی ئایار لە ئەوروپا: کوردان بە ڕەنگی خۆیان ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە چەند شارێکی ئەوروپا ١ ی ئایار بە ڕێپێوان و چالاکی پیرۆزکرا. ڕێکخراوە کوردییەکان بە ڕەنگی خۆیان بەشداربوون و داوای ئاشتی و ئازادییان کرد.
لە چەند شارێکی ئەوروپا ١ ی ئایار بە ڕێپێوان و چالاکی پیرۆزکرا. ڕێکخراوە کوردییەکان بە ڕەنگی خۆیان بەشداربوون و داوای ئاشتی و ئازادییان کرد.
لە سەرتاپای ئەوروپا لە چالاکییەکانی ١ ی ئایاردا گەلی کورد بە داخوازییەکانی خۆیان بۆ ئاشتی و ئازادی بەشداربوون.
لانستەر
لە شاری لانستەری فەرەنسا، لەسەر بانگەوازی سەندیکا و پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵەکان، گەل لە پارکی ماندێلا کۆبوونەوە، کوردەکان بە ڕەنگی خۆیان بەشداربوون. تێیدا ئاماژە بەوە کرا، ١ ی ئایار، داخوازی هەموو گەلان بۆ دادپەروەری و ئازادی یەکدەخات. چالاکییەکە بە بەرنامەی کەلتووری بەردەوام بوو.
فرانکفۆرت
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەیان سەندیکا و فراکسیۆن و کۆمەڵە ڕێپێوانیان ئەنجامدا. تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) و تێکۆژن بەشداربوون. ڕێپێوانەکە بە درووشم و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
دارمشتاد
لە شاری دارمشتاد لە ڕێپێوانێکدا ڕێکخراوە کوردییەکان داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. کۆمەڵەی کەلتووری کورد، ئاڵای خۆیان هەڵگرت. لە قسەکاندا گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکردن. بۆ بەدیهاتنی ئاشتی ئاماژەکرا بە گرنگی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ. چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و مۆسیقا بەردەوام بوو.
هامبۆرگ
لە شاری هامبۆرگ زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەشداری ڕێپێوانی ١ ی ئایار بوون. کوردستانیان وێنەی ژنە چالاکوانەکانیان بەرزکردەوە کە هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لەسەرە لە زیندانەکان ئێران. درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی ١ ی ئایار" بەرزکرایەوە.
شتوتگارت
لە شتوتگار بە پێشەنگایەتی سەندیکاکان ڕێپێوان ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ئاماژە کرا بە مافی کرێکاران و پشتیوانی نێونەتەوەیی.