"کۆمەڵگەی خوێندکارانی کورد" دامەزرا
خوێندکارانی کورد لە چوارپارچەی کوردستان کە لە ئەڵمانیا دەخوێنن، بە درووشمی "لە مێژوو تێبگە، سنوورەکان تێپەڕێنە، کوردستان یەکبخە"، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی خوێندکارانی کوردیان دامەزراند.
خوێندکارانی کورد لە چوارپارچەی کوردستان کە لە ئەڵمانیا دەخوێنن، بە درووشمی "لە مێژوو تێبگە، سنوورەکان تێپەڕێنە، کوردستان یەکبخە"، کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا و کۆمەڵگەی خوێندکارانی کوردیان دامەزراند.
خوێندکارانی کورد لە چوارپارچەی کوردستان کە لە زانکۆکانی ئەڵمانیا دەخوێنن بە درووشمی "لە مێژوو تێبگە، سنوورەکان تێپەڕێنە، کوردستان یەکبخە"، لە فرانکفۆرت کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا.
کۆنفرانسی نەتەوەیی گەنجانی کورد بە سروودی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێ کرد، پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی مێژووی خوێندکارانی چوار پارچەی کوردستان نیشاندرا.
پاش نمایشێکی هونەری، پرۆفیسۆری ئەڵمانی جارستان کرین و دایکی فەرهاد ئەنوەر کە ساڵی ٢٠٢٠ لە هاناوی ئەڵمانیا لە هێرشێکی نەژادپەرستانە شەهیدکرا، سەرپیل ئەنوەر قسەیان کرد.
خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوورەوە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون، بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازی سەفەربەریان لە گەنجان کرد.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسەکە سڵاوی لە گەنجان کرد و ڕایگەیاند یەکێتی نەتەوەیی گرنگە.
پاش گفتوگۆ، ڕێکخراوی چەتری کۆکەرەوە خوێندکارانی زانکۆ بە ناوی "کۆمەڵگەی خوێندکارانی کورد" (Gemeinschaft der kurdischen Studierenden) دامەزرا.
پاشان دەستەیەکی هەماهەنگی لە پێنج کەس دەستنیشانکرا.
کۆنفرانسەکە بە مۆسیقا کۆتایی هات.