بە دیمەن

لە مارسیلیا نوێنەرانی کۆمەڵگەی کورد بۆ چارەسەری دیموکراتیک کۆبوونەوە

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان دیدگای چارەسەری دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ کرا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی دیدگای چارەسەری دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ڕیش‌سپیانی کۆمەڵگەی کورد و نوێنەرانی کورد لە تاراوگە کۆبوونەوە.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت و ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە_ئە مورات جەیلان بەشداربوون.

زومروت: گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

زوبەیدە زومروت تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند کە گۆشەگیری بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستەنگێکی مەزنە لەبەردەم چارەسەری دیموکراتیک.

زومروت گوتی: "ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، پێشمەرجی بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکراتیکە".

جەیلان: ئەو مۆدێلەی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، بۆ هەموو گەلان زەمینەی ئاشتی و پێکەوەژیانە

موراد جەیلان ڕایگەیاند کۆتاییهێنان بە کار و چالاکی ڕێکخستنی لەژێر ناوی پەکەکەدا کۆتایی نییە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ پرۆسەیەکی نوێ بە ئامانجی دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جەیلان دووپاتی کردەوە، ئەو مۆدێلەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، نەوەک تەنها بۆ کورد، بۆ هەموو گەلان زەمینەی ئاشتی و پێکەوەژیانە. جەختی کردەوە، دەبێت هۆشیاربین بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا.

بەشداربووان جەختیان کردەوە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان ڕێنیشاندەری ژیانە و درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.