لە شەقامەکانی ڤییەنا باسی هەلومەرجی زیندانەکانی تورکیا کرا

چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن بۆ پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی و نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیا، لە ڤییەنا ستاندی هۆشیارکردنەوەیان دانا و سەردانی ڕێکخراوەکانی وەک ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی و ناوەندی کەلتووری عەلەوییەکانیان کرد.

مانگرتن لە خواردن بۆ پشتگیری لە زیندانیانی سیاسی و نەخۆش لە زیندانەکانی جۆری بیر، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دوو ڕۆژە بەردەوامە.

ئەو گرووپەی لە ٣ی تەمموزەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، لە ڕۆژی دووەمەدا لە شەقامەکانی ڤییەنا لەگەڵ کرێکاران کۆبوونەوە و دەربارەی چالاکییەکەیان زانیارییان دا.

سەردانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەییان کرد

چالاکوانان سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەییان لە ڤییەنا کرد، زانیارییان دا بە نوێنەری ڕێخراوەکە دەربارەی هەلومەرجی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا. نوێنەری ڕێکخراوەکە ک. هالەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند ئەوانیش لەم بابەتە ئاگادارن و ناوەندەکەیان لە لەندەن ئاگادار دەکەنەوە.

لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەر ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا

چالاکوانان لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ڤییەنا، ستاندی هۆشیارکردنەوەیان دانا. خەڵکی شارەکە سەردانی ستاندەکەیان کرد، چالاکوانان ئاماژەیان کرد بە هەلومەرجی گۆشەگیری سەر زیندانیانی سیاسی.

نامەیان بۆ زیندانیان نارد

چالاکوانان و پشتیوانان، لە کۆمەڵەی کەلتووریی جیلکان کۆبوونەوە و نامەیان بۆ زیندانیان نارد. لە چالاکییەکەدا باسیان لە کاریگەریی گۆشەگیری و گرنگی پشتیوانی بەرامبەر فشارەکان کرد.

سەردانی ناوەندی کەلتووریی عەلەوییەکانیان کرد

دواتر عەلەوییەکان سەردانی ناوەندی کەلتووریی عەلەوییەکانیان کرد. لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ناوەندەکە دەربارەی زیندانەکان گفتوگۆیان کرد. تیشکیان خستەسەر گرنگیی یەکگرتن لەگەڵ زیندانیانی شۆڕشگێڕ و بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.