لە سویسرا چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخرا
لە هەردوو شاری لۆزان و وینتەرتوری سویسرا گەل بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجمام دا.
لە هەردوو شاری لۆزان و وینتەرتوری سویسرا گەل بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجمام دا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا.
لۆزان
لە گۆڕەپانی ڕوی ساینت لاورینتی لۆزان، ئەندامانی تەجەشە لێکترگردبوونەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
سەرۆک شارەوانی لاوسان پۆپ، جولیان شواب پشتگیری دا بە چالاکییەکە و گوتی: "وێڕای ئەو شەڕەی چەندین ساڵە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، بەڵام گەلی کورد گەلێکی زیندووە و هەموو کاتێک داوای ئاشتی دەکات."
جولیان شواب سەرنجی خستەسەر بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و دەسنیشانیکرد بانگەوازییەکە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و پەڕینەوەیە بۆ ئاشتی و گوتی: "پێویستە سویسرا هەموو کارێک بکات بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و فشار لەسەر تورکیا بکات."
هەر لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی چاندی کوردی لۆزان، موسا ئیتاح قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وێڕای گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەی چارەسەری دەستپێکرد و گوتی: "گەلی کوردیش خاوەنداری لەم بانگەوازییە کرد و بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هەنگاوی گرنگی ناوە."
دواتر لەسەر ناوی تەجەشە، ئەحمەد تۆری بڵاوکراوەی زانیاری خوێندەوە و دەستنیشانی کرد تا ڕەخساندنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆرەپانەکاندا دەبن و بەردەوام دەبن لە چالاکی.
گردبوونەوەکە بە گوتنەوەی درووشم کۆتای هات.
وینتەرتور
چالاکی لە وینتەرتور بە گردبوونەوە و گوتنەوەی درووشم دەستیپێکرد. دواتر ئەندامی تەجەشە میران مێردین قسەی کرد و دەستنیشانی کرد گەنجانی کوردستان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و چالاکی بەرفراوانتر ئەنجام دەدەن.